نەبوونی خزمەتگوزاری و کەرتی تایبەت وزۆر بونی رێژەی بێکاری لە بیجاڕ

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ نەبونی خزمەتگواری و کەرتی تایبەت و کەم تەرخەمی بەرپرسان لە شاری بیجاڕ بوتە هۆی سەر هەڵدانی گرفت گەلێکی زۆر گەورە وەک بێکاری و هەژاری و کۆچکردنی دانیشتوانی ئەم شارە و بەو هۆیەوە ژێرخانی کۆمەڵایەتی بیجاڕ بەرەو داڕوخانێکی گەورە دەڕوات.

شاری بیجاڕ بڕێک تایبەتمەندی گەورە دەگرێتە خۆی وەک؛ شوێنی گەشتیاری، پیشەی دەستکرد، دەرمانی گیایی و سروشتی، کانگایی، جوتیاری و بەتایبەت هێزی مرۆیی خویندکار و گەنج، سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانە، پێڕانگەیشتنی بەرپرسان و کەرتی تایبەت بوەتە هۆی زیاد بونی رێژەی بێکاری و بەو هۆیەوە دانیشتوانی ئەم شارەو ناوچەکانی دەورو بەری، ناچار بە کۆچ کردن بوون.

لە دوایین سەرژمێریەکان لەم شارە لە ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی رێژەی دانیشتوان بۆ بڕی پێنج هەزار کەس کەمی کردووە پتر لە ۲۲ گوندی سەر بە بیجاڕ چۆڵ کراون و ئەم ڕێژەیە لە زۆربوندایە، سەرەڕای بە ئاگا بونی بەر پرسان لە کێشەکانی ئەم شارە، هیچ هەوڵێکی ئەوتۆیان نەداوە بۆ لەناو بردن و چارەسەر کردنی گرفتەکان و نابەرپرسی و گەندەڵی بەرپرسان سەری بە هزارانەوە ناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان