نامەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لەخەڵک دژبە دەسبەسەری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان،کرێکاران وخەڵک،لەبەیانییەیەکدا لەناڕەزایەتی دژبە دەسبەسەری مەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری کە هەنووکە نەخۆشە وپێویستی بەچاوەدێری خێرای پزیشکی هەیە،خوازیاری ئازادی ناوبراو بوون.

لەنامەکەدا هاتووە کەمەحموودی ساڵحی چالاکی کرێکاری بەهۆی زیندانی درێژخایەن وجۆراوجۆر وچارەسەر نەکردنی لەزیندان، هەردوو گورچیلەی لەدەست داوە و حەوتووی ڕابردوو لەکاتی دیالیز لەنەخۆشخانەی سەقز،سەرلەنوێ دەسبەسەر کراو بەمەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سەقز کراوە.ناوبراو جگە لە کێشەی دیالیز، لەساڵی ڕابردوو دووجار نەشتەرگەری دڵی کردووە ،تەندرووستی ناوبراو لەزیندان پترلە هەرکاتێکی دیکە لەمەترسیدایە.

زیندانی کردنی چالاکانی پیشەیی وکرێکاری بەدۆخی تەندرووستی ناجێگیر وچارەسەر نەکردنیان بەشێوەی ئاگایانە وبهئەنقەست لەم سالانەی دوایدا بووە بەهۆی مردنی تاقمێک لەچالاکانی کرێکاری ، وەکوو محەممەد جەڕاحی وشارۆخی زەمانی.هەربۆیە بێگومان بەرپرسایەتی ڕاستەوخۆی مەترسی گیانی وتەندرووستی ئەم چالاکی کرکارییە لەئەستۆی ئەو کەسانەیە کەئەم حوکمەیان بڕیوەتەوە.

ئەم کەسانە بەم بەیانییە خوازیاری ئازادی بێ ئەملاوئەولاو بێ مەرجی محەموود ساڵحین.
جێگەی باسە بەپێی ئەوەی مەحموود ساڵحی پێویستی تەواوی بەچاوەدێری پزیشکی ودەوا ودەرمان هەیە، ڕاگواستنی ناوبراو بۆ زیندان مەترسیدارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: