سیاسەتی زەوی سووتاو/ زۆرترین ڕێژەی ئاگرکەوتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ بەرپرسی گشتی ڕاوی ڕێخراوی ژینگەی ئێران ڕایگەیاند کەلەئەمساڵدا پارێزگای ســـنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی لەجوگرافیای ئێستەی ئێراندا بەخۆوە دیتووە.

بەپێی گوتەکانی ئەم بەرپرسە حکوومییە دوو پارێزگای ســـنە وخوزستان بەتەنیایی شایەتی پترلە ۵۰ لەسەتی ئاگرکەوتنەوە لەئێراندابووە.

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی دار بەڕووەکان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماوەی چەندد ساڵی دوایی  بەخێرایی لەهەڵکشاندا بووە وناڕەزایی شارۆمەندان وئەنجومەنەکانی ژینگە پارێزی لێکەوتۆتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵگری فورات نیووز لەم پێوەندییەدا دەری بڕیووە؛ بەپێی کوتەی دانیشتوانی ناوچە وچالاکانی ژینگەپارێز هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەڕێی مرۆڤ وهێزە ئەمنییەکان یان کەسانی گرێدراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە کەبە ئامانجی بیابانی کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست دەدەنە ئاگرتێبەردانی داربەڕووەکان.

لەئەمساڵدا ڕاپۆرتگەلی جۆراوجۆر  لە مەڕ هەبوونی هێزەچەکدار وئەمنییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکەوتنەوەی ئاگر، پەرەپێدانی، پێشگرتن لە کوژاندنەوە وفریاکەوتنی وهەڕەشە لە هۆگران وچالاکانی ژینگەپارێز لەڕاپۆرتەکانی ساڵانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ودیکەی پێگەیەنەرە سەربەخۆکان ڕووماڵ کراوە.

کــۆمــەڵــەی مافــی مرۆڤــی کوردســـــــــــــــتان