دەست بەسەر کردنی چالاکێکی کۆمەڵایەتی سیاسی لە شاری سنە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ رۆژی سێشەممە ۹ی خەزەڵوەر «سوهراب بەهرامی» لە لایەن هێزە ئەمنیە کانی شاری سنە بۆ بە سەربردنی چوار ساڵ سزای بەندیخانە دەست بەسەر دەکرێت.

پێشتر لە مانگی رێبەندانی ۱۳۹۳ی هەتاوی لە لایەن هێزە مەدەنیەکانی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر دەکرێت و لەلایەن مەحکەمەی شۆڕشی شاری سنەوە بە گومانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە لایەنە کوردیەکان و پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی سزای چوار ساڵ بەندیخانەی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بە پێی وتەکانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بەهرامی؛ لەکاتی دەست بەسەر کردنی ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە توندوتیژی بەرانبەری دەکرێت و لێی دەدرێت کە بەو هۆیەوە بریندار دەبێت و هەر وەها هەڕەشەو توندوتیژییان بەرانبەر بە بنەماڵەکەیشی نواندووە.

ناو براو ئێستە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە دەست بەسەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان