مەریوان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۱ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سیروان کەریمی ۳٤ ساڵان، بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *