دەست بە سەر کردنی بەرفراوانی رۆژنامه‌وانان لە تورکیا

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ جومعە ۲۸ی رەزبەر پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە هەڵی کوتاوەتەسەر ماڵی رۆژنامەوانان وژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوانانی ماڵپەڕی «ژن نیوز» و «میزۆپوتامیا» دەست بەسەر دەکەن.

رۆژنامەوانان پاش کۆنتڕۆڵی تەندروستی بۆ ئاسایشی ئەنقەرە دەگواسترێنەوە.

دەست بەسەر کراوان بریتین لە،«سیبەل یوکلەر سەرنووسەری ژن نیوز، دۆیغو ئەرۆل و حەبیبە ئەرەن، ڕۆژنامەنووسانی ژن نیوز، دیرەن یورتسەڤەر و سەلمان گوزەلیوز، ڕۆژنامەوانانی ماڵپەڕی هەواڵی میزۆپوتامیا» و هەروەها ژمارەیەکی دیکە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە.

سەرەڕای ئەوە دوێنێ لە ئەنقەرە وئەستەنبۆڵ رێژەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی دەست بەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان