زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان؛ وەدرەنانی ٧ کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستی ئەو زانکۆیە

ک.م.م.ک:

ڕێکەوتی١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، شۆرای پیشەیی زانکۆی دەرمان سازی کرماشان هەواڵی وەدەرنانی حەوت کەس لە ئەندامانی لێژنەی زانستی زانکۆی پزیشکی کرماشان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵەکە، وەدەرنانی ئەم مامۆستایانە لە لایەن جێگری فێرکاری زانکۆی پزیشکی کرماشان “سیاوەش وەزیری” بە بۆنەی هەڵپەڕکێی کوردی و تێکەڵاوی خوێندکاران لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی دەرمان سازی بووە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەڵپەڕکێی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە، لە جێژنی دەرچوونی ئەو خوێندکارانە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی پزیشکی کرماشان دژکردەوەی نیشان دا و مەحکوومی کردووە و کوتوویە کە ئەم ڕێوڕەسمە بە بێ مۆڵەت بەڕێوە چووە.

شیاوی باسە لە بەرانبەر ئەو بانگەشەیەی بەشی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کرماشان، شۆرای پیشەیی زانکۆی دەرمانسازی کرماشان لە ڕاگەیەندراوێکدا کوتوویە کە مۆڵەتی پێویست لە لایەن هەردوو جێگری فێرکاری و کەلتووری وەرگیراوە و هەردوو لا لە بانگەزسەکەرانی ڕێوڕەسمەکە بوون.
هەروەها ئاماژەی پێدراوە کە ئەم ڕێوڕەسمە کاتژمێر ١٩بۆ ٢٤ لە باخی تەلاری ئارەزوو بە ئامادەبوونی خوێندکاران و بنەماڵەکانیان و هاوکات ١٢کەس لە مامۆستایانت بەشی دەرمانسازی بەڕێوەچوو، مامۆستاکان پاش کۆتایت فەرمی ڕێوڕەسمەکە لەو شوێنە ڕۆیشتن و دواتر بوو بە ذێوڕەسمی تایبەتی و خوێندکاران لە گەڵ بنەماڵەکانیان، ماوەیەکی کورت بە کوردی هەڵپەڕین و ئەو کەسانەی دەستیان لە نێو دەستی یەکتر بوو پێکڕا ژیانی هاوبەشیان پێکهێنا و لە هەموو ئەو ماوەیە هیچ کام لە بەرپرسا ی زانکۆ لەوێ نەبوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوو لە سیاوەش وەزیری هاتووە: ئەو جێژنە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان بەڕێوەچوو بەڵام ئێوە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ دەستتان دایە خۆنواندن و خۆ دەرخستنی لەم شێوەیە.

جێی سەرنجە لە سیستەمی ئیداری کۆماری ئیسلامی ئێراندا بەزۆری کەسانی خۆنوێن و ماستاەچی و نالۆژیک دەبنە بەرپرسی باڵاو دژی هەر چەشنە پێوەندییەکی گەرم و مرۆڤ دۆستانەی کۆمەڵایەتین و ئاستی خوێندەواری و لێزانی بەلای ئەو سیستەمەوە گرنگ نییە و تەنیا پابەندبوون بە بنەما ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی مەرجی سەرەکییە و دەور دەگێڕێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *