هەرەسهێنانی زەوی لە سەقز، بوو بەهۆی کوژرانی ٤کەس
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ هەینی ۲٥ی خاکەلێوە، هەرەسهێنانی تەپۆڵکێکی هەڵکەوتوو لە سەر چۆمی سەقز، بوو بە هوی گیان لەدەستدانی ٤ کەسی خەڵکی سەقز.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لەبەر بارینی باران لە شاری سەقز، تەپۆڵکێکی خۆڵینەی هەڵکەوتوو لە نێو “پارکی کەوسەر” کە نیزیکی فرۆشگە و شاری یاری منداڵان، هەرەس دێنێ و بە هۆی داڕمانی ئەو گردە خۆڵییەوە، ٤کەس دەبنە قوربانی.
ماوەیەکی زۆرە کە ئەو بەشەی تەپۆڵکەکە، بەبێ هەموو پارێزبەندی و هێمنایەتییەکەوە لەلایەن بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی شارەکەوە، پشتگوێ خراوە و هیچ پێشگیرییەک لە ڕوودانی وەها کارەساتێک نەکراوە.
ڕووداوی بەوجۆرە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرن و بەداخەوە، هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەتینییە کە بەرگری پێش وەختە بە ئەرکی یاسایی، ئەخلاقی و مرۆڤی خۆی بزانێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان