ئارەش سادقی ٥ساڵ و ٨ مانگ زیندانی و تاقمێک سزای دیکەی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان لە زمانی ڕامین سەفەرنیا پارێزەری بەرگریکار کەلە لاپەڕەی تویتەری خۆی سەبارەت بە پارێزراوەکەی(ئارەش سادقی) نووسیویە؛ لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی ٥ساڵ و ٨ مانگ زیندان بەتۆمەتی گردبوونەوەی و یارمەتی تێکدەرانە و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و هەروەها سزای ڕێگری لە چوونەدەرەوەی لە وڵات و ڕێگری لە چوونی بۆ تاران بۆ ماوەی دوو ساڵ مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە ئارەش سادقی چالاکی سیاسیی و مەدەنی، پێشینەی چەنددین جار دەستبەسەری و زیندانی هەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *