چوارمەحاڵ و بەختیاری :داڕمانی تونێل کوژران وبریندای بوونی کرێکارانی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەمە ۲۹ی خەرمانان ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆمەڵێک کرێکاری ڕێگەوبانەکان لە تۆنێلێک لە گەردەنەی “چڕی” گیانیان لە دەست داو وبریندار بوون .

بە پێی هەواڵەکە کرێکاران کە سەرقاڵی بتون ڕێژی ناو تونێلەکەوە بوون بە هۆی داڕمانای لە ناکاوی بن میچی تونێلەوە چەند کرێکارێک بەردەکەون و لە ئاکامدا ۳ کرێکار گیانیان لەدەست دەدەن و ٥ کەسیش بریندار دەبێت .

چوارمحاڵ و بەختیاری کە ناوەندی پارێزگاکەی” شهر کورد”ە ، دانیشتوانەکەی لە عەشایرە ڕەسەنەکانی کوردەوارین و بە نەریتی ساڵانی پێشوو ئاژەڵداری دەکەن و ئەو پارێزگایەش وەکپارێزگاکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشەی ئابوری نەکردوە .

لە لایەکی ترەوە بەهۆی کوێستانەکانی زەردکۆ وە  کەسەرچاوەی ئاوی شیرینن ئاوەکانی ئەو پارێزگایەش بە لێدانی بەنداوەکان دەگەڕێنەوە بۆ زیندووکردنەوەی ئاوی “زایەندەڕوود” لە ئیسفەهان و ڕەوتی ڕۆیشتنی ئاوەکە کە بەرەو خوزستان بوو گۆڕاوە و کارەساتی سروشتی خوڵقاندوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان