بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافـــــی مرۆڤی کوردستــــان ئەوڕۆ ۲۱ی سێپتەمبری ۲۰۱۷ لە باکووری کوردستان لە ٤٦ گوندی شارۆچکەکانی هەزرۆ، پاسوور، فارقین و لیجەی سەربە ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ،سوپای تورک بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆپنێکی بەرفراوان لە پارێزگای ئامەددا، قەدەغەی هاتووچۆی لە ٤٦ گوندی ئەو پارێزگایەدا ڕاگەیاند.
لە ٢٣ گوندی سەربە شارۆچکەی لیجە، چوار گوندی سەربە شارۆچکەی هەزرۆ، هەشت گوندی سەربە فارقین و ١١ گوندی سەربە شارۆچکەی پاسوور قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لەو ناوچانە دەستپێکردووە و هەر بەو هۆیەشەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەو گوندانەدا ڕاگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


