لە چلەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی” سەعید شیرزاد” زەخت و گوشار لە سەری زۆرتر دەبێت

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
بەندکراوی سیاسی کورد بە فەرمانی بەرپرسی باڵای بەندیخانەی ڕەجایی شار ئەشکنجە و ئازار دەدرێت. سەعید شیرزاد بەندکراوی سیاسی کورد پاش دەربازکردنی چل ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن و بەرخۆدان و ڕاوەستان لە سەر داخوازییەکانی ، زەخت و کێشی بە ڕادەیەکی زۆر دابزیوە .
مخابن بە هۆی سوور بوون لە سەر داخوازییەکانی کە بریتین لە گەڕانەوەی ئەو کەلوپەلەی کە دەستی بە سەردا گیراوە و بەشێکی بە هۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی زیندانەوە وێران کراون بە فەرمانی بەرپرسی گشتی گرتووخانە “محەمەد مردانی ” و هێزە ئەمنییەکانی ناو بەندیخانە ئەشکنجە و ئازار دەرێت و دیانێکی دەشکێنرێت و بە مەبەسی پتر کردنی گووشاری دەرونی ڕەوانەی بەندی سێی زیندانی ڕەجایی‌شار دەکرێت .
ناوبراو پاش پتر بوونی گووشارەکان ڕادەگەیەنێت کە دەست لە مانگرتن ناکێشێتەوە و تەنها ئاو دەخواتەوە .
سەعید شێرزاد چالاکی مەدەنی کە لە بواری منداڵانی کار چالاک بوە و بەندکراوێکی سیاسیە کە لە ۱۲ جۆزەردانی ۹۳ لە شوێنی کارەکەیدا پاڵاوگەی تەورێز دەسبەسەر و سەرتا بۆ بەندیخانەی ئەوین گوازرایەوە و پاش ماوەیەک بۆ بەندیخانەی ڕەجای شار دوورخرایەوە.
ناوبراو لە کۆتای هاوینی ۹٤ی هەتاوی لە لقی ۱٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەری “سەڵەواتی” بە تۆمەتی ” کۆبوونەوە و هەواڵ بە مەبەستی دژایەتی هێوری وڵات” بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان