زەینەب جەلالیان لەدۆخێکی مەترسیداری جەستەیدایە وئێزنی چاوپێکەوتنیشی پێ نادرێت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان لە وتووێژێکی کورد کەلەگەڵ مافی مرۆڤی کوردستان بەئەنجامی گەیاندووە باسی لەدۆخی مەترسیداری جەستەیی وپێنەدانی ئیزنی چاوپێکەوتنی کەسووکاری دەکات لەلایەن ئیدارەی پاراستنی ئیتلاعاتی زیندانەوە.

جێی ئاماژەیە ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد کە لەدەیەمین ساڵی زیندانی کردنیدایە هۆکاری بێبەری کردنی سەرلەنوێی لەچاوپێکەوتنی حەوتانە لەگەڵ بنەماڵەکەی بەم جۆرە دەگێڕێتەوە :(ماوەی بەرێ کێشان وبەکارهێنانی زۆری ماددە هۆشبەرەکان لەناو بەنددەکەدا، ناڕەزایەتی زارەکی ونووسراوەیی منی لێکەوتەوە، بەڵام نەتەنیا ناڕەزایەتییەکەی منیان پشت گوێ خست بەڵکوو لەوڵامی ئەم ناڕەزایی دەربڕینەی من ، کەسانێکی دەستنیشان کراو مادەی هۆشبەرە وتەنانەت میزیشیان کردبوویە نێو سەماوەری ژوورەکەمەوە).
هەروەها لەدرێژەی باسەکەیدا کوتی: (وڵامی ئەوان تەنیا بەم شێوازە کۆتایی پێنەهات بەڵکوو لە هەوڵێکی نایاساییدا منیان لەچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەم بێبەش کرد.)
بەکوتەی ناوبراو ماوەی ۱۵ ڕۆژە چاوی بە بنەماڵەکەی نەکەوتووە.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەی بەسەری زیندانیانی سیاسی کوردی دێنێ لەئێعدام خراپترە ولەڕێی دەست وپێوەندییەکانییەوە هەموو چەشنە سوکایەتی وئەشکەنجەیەکی ئەوان دەکات وبەتێکەڵ کردنی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی دیکە کە بۆخۆیان سەرپێچکار ودژە کۆمەڵگایی بوون وتەنانەت لەڕێی داموو دەزگا ئەمنییەکانەوە هان دراون وپاڵ پشتی کراون کە جومگەکانی کۆمەڵگا لێک بترازێنن ،هەموو چەشنە خەسارێک بەزیندانیانی سیاسی دەگەیەنێ وتووشی دەیان نەخۆشی ڕۆحی وجەستەیان دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان