بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری ڕۆژنیووز پاش ئەوەی دوێنێ خەڵکی گەڕەکی عەلی پاشای سووری ئامەد بەرخۆدانیان کرد وڕێگەیان نەدا ماڵەکانیان بڕوخێنن ئەوڕۆ۷/۹/۲۰۱۷ هێزە تایبەتەکانی پۆلیس وبڵدۆزەرەکان هەڵیان کوتایە سەرئەو گەڕەکە وخەڵکیان دەسبەسەر ودەستیان دایە ڕۆخاندنی ماڵەکان.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەلایەکی دیکەوە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس، هەموو پەیامنێران وڕۆژنامەنووسانیان لەو شوێنه دوور خستەوە وکەبۆ ڕووماڵکردنی ئەو کارەساتە هاتبوونە ئەوێ.
جێگەی ئاماژەیە کە ئامنستی ئینەڕناشناڵ چەندد مانگ پێش ئێستا بە ڕوخاندنی شوێنەوارە مێژووییەکانی گەڕەکەکانی لالەبەی وعەلی پاشای سووری ئامەد هۆشداری دابوویە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی،سەرەڕای ئەوەیش دەوڵەتی تورک گوێی نەدایە وبە دەکارگرتنی گوشار وتوندوتیژی دژی هاوڵاتیان دەستیکردووە بەوێرانکاری ئەو گەڕەکانە.
شایانی باسە دەوڵەتی تورکیا هاوکات لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بەیەک پلانی هاوبەشەوە دژبە گەلی کورد هەڵسوکەوت دەکەن وسەرەڕای کوشتنی خەڵک وسڤیل وبێ بەرگری بەسوتاندنی دارستان ولێرەوارەکان نەوەستاون ،تەنانەت بەلەناوبردنی ئاسەوارە مێژووییەکان شەڕی هەزاران ساڵەی خۆیان کە نەیان کردووە دەکەنەوە ودەیانهەوێ دیمۆگرافیانی کوردستان کەوەکوو سەرچاوەی شارستانییەت ناسراوە بگۆڕن وبسڕنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان