بێهزاد مەحموودنەژاد بە۳۰ساڵ زیندانی هاوکات  دوورخستنەوە لەزێدی خۆیی بۆ خۆراسانی ڕەزەوی مەحکووم کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەڕۆژانی ڕابردوو حوکمی ۵ساڵ تەعزیری و۲۵ساڵ زیندانی بەشێوەی هەڵواسراو ودوورخستنەوە لەزێدی خۆی بۆ خۆراسانی ڕەزەوی بۆ بێهزاد مەحموودنەژاد کوڕی عوسمان سەرلەنوێ پشتڕاست کراوەتەوە.
۲۱ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،حوکمی ناوبراو بەتۆمەتی (هاریکاری لەگەڵ پارتە کوردییەکان)بۆ بێهزاد مەحموودنەژاد دیاری کراوە.

پارێزەری دۆسیەکە لەسەر جەختی پارێزراوەکەی، لەترسی ئەوەی حوکمەکەی بۆزیاتر هەڵنەکێشن سکاڵای بۆ دادگای پێداچوونەوە بەرز نەکردۆتەوە.
دادگای شۆڕش ڕایگەیاندبوو کەناوبراوتا۱ی پووشپەڕ مافی پێداچوونەوەی هەیە.

۲۷ی پووشپەڕی۹۵، لەدەورووبەری گوندەکانی”قەسریک وهەشتیان”ی سەربە سۆما برادۆست لە۷۰کیلۆمەتری باکووری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،هێزە ئەمنییەکان بەرەولای ماشینێکی مەدەنی تەقەیان کردو کەبەوهۆیەوە کەسێک بەناوی “ئەرکان سەعیدی”کوڕی شەوقی خەڵکی گوندی “گیچی” کوژراو وبێهزاد مەحموود نەژادیش بەبرینداری دەسبەسەر کرا.

بێهزاد مەحموودنەژاد خەڵکی گوندی گیچی پاش برینداربوونی لەنەخۆشخانە دەکەوێتە بن قورسترین چاودێری ئەمنییەتییەوە وپاش چاکبوونەوە ماوەی۳مانگ لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەکەوێتە بن گرانترین ئەشکەنجە ولێپرسینەوە.

هەروەها ئەوکات هێزە ئەمنییەکان پاش ڕادەست کردنەوەی تەرمی کوژراوەکە بەبنەماڵەکەی ،بەهۆکاری پڕوپووچ بەبنەماڵەکەی ڕادەگەیەنن کەمافی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشیان لەمزگەوتدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان