بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, بهڕێوەبەری گشتی سەرچاوە ئاوییەکانی پاڕێزگای کرماشان دەڵێت : لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگای کرماشان لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە بە دەستپێکردنی وەرزی گەرما هەتا ئێستا ۲۲۰هەکتار بە گشتی لە دارستان و لەوەڕگەی ئەم پارێزگا لە ئاگردا سووتاوە کە لە کۆی ئەو ۲۲۰ هەکتارە ۱۷۰هەکتاری لەوڕگەکان و ٥۰ هەکتار دارستانەکانی گرتوەتەوە.
بە پێی کوتەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر ساڵە ڕێژە سووتاندنی دارستان و لەوەڕگەکان زۆرتر دەبێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارگەلی ڕاگەیاندراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە زۆری چەواشەکارانە بوە و لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتگەلی تۆمار کراو لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە سەرچاوەکەی خەڵکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوە زۆرینەی ئاگرکەوتنەوکان بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یا کەسانی سەر بەو هێزانە سازکراوە و پاش ئاگرکەوتنەوانەکان هیچ جۆرە ئالیکاریەک بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگر لەلایەن ناوەندگەلی پەیوەندیدارەوە ناکرێت و خەڵکی ئاسایی و ژینگەپارێزان بە دەستی بەتاڵ بۆ خۆیان ژیان و ژینگەی خۆیان دەپارێزن کە زۆرجاریش لە لایەن دەسەڵاتەوە ئاستەنگیان بۆ سارزکراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان