بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئیوارەی پێنج شەمە ۲۲/٦/۲۰۱۷ لە داوێنی چیای کۆدۆ لە ناوچەی حاجی هۆمەرانی باشوری کوردستان ۳ منداڵ کە دانیشتوی گوندی فەڕەشان بوون بە هۆی تەقینەوەی هاوەن و تەقەمەنییەکانی بە جێ ماوی شەڕی ئێران و عێراق دەبنە قوربانی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ۲ کەس لەو منداڵانە هەر لەوێدا گیانیان لە دەست دەدەن و یەکێکی تریشیان بە توندی بریندار دەبێت.
مینەچێراوەکانی بەجێماوی شەڕی عێراق و ئێران ڕۆژانە هاووڵاتیانی کورد دەکاتە قوربانی.
بەگشتی بە هۆی مین و تەقەمەنی بەجێماوی شەڕ لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا کۆتایی مانگی مەی ۲۰۱۷ پێنج هاووڵاتی کورد دەکوژرێت و ۲۱ کەس بریندار بوون . بە پێی ئامارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕووبەری 706250هێکتار ئالودەن بە مینەچێنراوەکان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان