بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش تێپەڕینی ۴۰ڕۆژ بەسەر بوولەرزە لەپارێزگای کرماشان کەبەهۆیەوە پترلە۷۰۰کەس کوژران وسەدان کەسی دیکەیش بریندار بوون،ڕێژەیەکی بەرچاو لەپاشماوەکانی ئەم ڕووداوە تووشی تێکچوونی باری ڕۆحی ودەروونی هاتوون وتاقمێکیش دەستیان داوەتە خۆکوژی.
بەکوتەی شەهاب نادری نوێنەری ناوچەی بوولەرزەبەرکەوتووی هەورامان، کێشەکانی ئەم ناوچەیە بەوپەڕی خۆی گەیووە وڕێژەی خۆکوژییەکان هەڵکشاون وتائێستە ۱۵بۆ۱۶کەس خۆیان کوشتووە، ولەڕوانگەی دەروونناسییەوە بەپێی ڕای پسپۆڕان دۆخی دەروونی خەڵک ئاڵۆزە وهەر دوێنێ ژنێک لەجوانڕۆ خۆی کوشتووە وتەرمەکەی هێشتا لەدەستی پزیشکی یاسایدایە.
بەپێی لێکۆڵینەوەی دەروونناس وکۆمەڵناسان،پاش بوولەرزە تاماوەیەک دۆخەکە بەهۆی بزووتنی گشتی بۆیارمەتی بەخەڵکی بوولەرزە لێدراو ووادەی یارمەتی و نوێژەنکردنەوە لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆئەم ناوچانە، کۆمەڵگا وای هەست دەکرد کەپشتیوانی بەرچاوی لێدەکرێ کەبەم قۆناغە “قۆناغی مانگی هەنگوین” ی پاش کارەسات دەکوترێ،بەڵام پاش یەک بۆدوو مانگ پشتیوانییە مرۆییەکان هێدی هێدی کەم دەکەن ودۆخی ڕۆحی ئەم ناوچە بوولەرزە لێکەوتووە بەرەو داڕوخان دەچێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


