تەپوتۆز و وردیلەکان ،شارەکانی مێهران وئیلامی گرتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری مێهر ،ڕێکەوتی ۱۳۹۶/۴/۱ی هەتاوی ،تەپ وتۆز ولمە وردیلەکان هەوای شارەکانی مێهران وئیلامی تەنی و هاتنی بای بەخێرایش یارمەتیدەری بەربڵاو بوونی ئەم دیاردە نائاسایی سرووشتییە بووە وئەگری تووشبوونی هەموو ناوچەکانی لێدەکەوێتەوە.

درێژەی باسە بەم جۆرەیە کە لەماوەی ئەم ساڵدا وهەروەها ساڵانی پێشوویش ،تەپوتۆز بەردەوام ژیانی خەڵکی پارێزگای ئیلامی لەڕەوتی ئاسایی خۆی دەرهاویشتووە وبووە بەهۆی خەسار وبەدیهاتنی گەردەلوولی تەپ وتۆز.
فاکتۆرگەلێکی زۆری وەکوو گژووگیا، دۆخی کەش وهەوای هەنووکە وڕێژەی شێداربوونی خاک هۆکار وسەرچاوەی سەرهەڵدانی دیاردەگەلێکی لەوچەشنەن.بەچەشنێکە لەبواری کشتووکاڵی لەئێران وبۆوێنە لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،سیاسەتگەلی قڕێژ پێڕەو دەکرێت کەبووە بەهۆی دەکار کردنی ناستاندار لەئاوە ژێر زەوینییەکان لەناوچەکە.

کێشەگەلی یەک لەدوای یەک وبەردەوامی کەش وهەوا وژینگە،بەردەوام یەکێک لەگەورە وبەرچاوترین گرفتەکانە کەبەرۆکی دانیشتوانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە.
ئاشکرایە کەسیاسەتی هەڵە ونەیارانە ونابەجێ بەڕێوەبردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەجوگرافیای سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها بەهۆی بەئەمنی نیشاندانی ئەم ناوچانە، لەبەرچاوترین فاکتۆرگەلی سەرهەڵدانی کێشەی ژینگەیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە وئەمە؟لەکاتێکدایە ،کەبەپێی کونڤانسیۆنی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەبوونی سیاسەت وکردەوەگەلیبەڕێوەبەرایەتی شیاو لەپێناو ژینگە لەلایەن دەوڵەتەکانەوە،پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ دێتە هەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان