دەستبەسەر کردنی زانایەکی ئایینی بە ناوبانگ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتی پیرانشارەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی هەواڵی “کوردپا” ، ڕۆژی ڕابردوو ۳۰جۆزەردانی ۱۳۹٦ زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بە ناوی ” مامۆستا عەبدۆلکەریم ئازرین” مامۆستای ڕۆژی هەینی مزگەوتی” هیجرەت ” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعەتی ورمێ کرا .
بە پێی ڕاپۆرتەکە ، پاش دەستبەسەری ناوبراو ، هێزەەکانی ئیتلاعەت هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە سەر کەلوپەلی ناوبراودا گرت و بە پێی گوتەی کەسانی نیزیک لە ناوبراو ، دەستبەسەری ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ دامەرزاندنی قوتابخانەیەکی زانستە ئایینیەکان بە ناو ” سەعید نەورسی ” لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ، لە پاش هێرش بۆ سەر شاری تاران دەستبەسەری و زەخت و گوشاری سیستەماتیک لە لایەن بەرپرسان و هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەراتی کۆماری ئیسلامی ئێران ( عەلی خامنەی ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە و بە بیانوگەلی جۆراوجۆر شارۆمەندانی سڤیل و کەمیینە ئایینیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنگەلی نادیار دوور دەخرێنەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان