سەرەتای ئەم مانگە دوو زیندانی کورد لەبەندیخانەکانی میناب ومەراغە  لەسێدارە دراون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهەروەها بەپشتبەستن بەتۆڕی هەواڵگری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ،سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۵ی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی “فەخرەدین ڕەوشەنی” خەڵکی شاری ماکۆ ،سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەبەتاوانی کڕێن وفرۆشتنی مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا بوو، لەزیندانی ناوەندی نەغەدە لەسێدارە درا.
ناوبراو تەمەنی ۴۰ساڵ وماوەی ۵ ساڵ بوو زیندانیکرابوو.
هەروەها ڕۆژی شەممە ۶ی جۆزەردانیش بەندکراوێکی دیکەی کورد بەناوی “ئەفشار بەیگلوو”لەزیندانی میناب لەداردرا،
ناوبراو تەمەن ۳۰ساڵ وئەویش هەربه تۆمەتی پێوەندیدار بەماددەی هۆشبەرەوە ئێعدام کرا.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی ئامارە فەرمییەکانی خۆی پلەی یەکەمی ئێعدامکردنی هەیە لەجیهاندا بەپێی حەشیمەت ،ئەمە جگەلەوەیە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لەگیراوان وئێعدام کراون هەرگیز ناوەکانیان ڕاناگەیەندرێت. هەروەها زۆرکەسی دیکەیش بەپلان وگەڵاڵەی دەست و پێوەندییەکانی هێزە ئیتلاعاتیەکانی دەکوژرێن وبێ سەروشوێن دەکرێن ،دواتر تەرمەکانیان دەدۆزرێنەوە .جگە لەوەی بەڕۆژانە پەلاماری ڕوناکبیران وچالاکانی مەدەنی دەدات ودەیانخاتە بەرهەڕەشە ولێدان وهەرگیزیش میدیایی نابێتەوە وتەنانەت کەسی هێرش بۆسەرکراو ناوێرێ ئاشکرا بکات وبیدرکێنێ ،چونکوو لەگەڵ باسکردنیدا لەناوخەڵک ،زۆربە گرانی بەسەریدا دەشکێتەوە وئەمجار دەسبەسەری دەکەن وقورسترین حوکمی بۆدیاری دەکەن وقڕێژترین تاوانیش دەخەنە پاڵی ،کە لەو حاڵەتەدا یان دەبێ ووڵات چۆڵ بکات یان ئەوەی شان بداتە بەرگرانی ئەو حوکمە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان