ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بۆئێعدام کردنی ژنێکی کورد لەئامادەکاریدایە

ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ بۆئێعدام کردنی ژنێکی کورد لەئامادەکاریدایە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موحیبەت مەحموودی زیندانی کورد لەزیندانی ورمێ لەسەروبەندی ئێعدام کردندایە. بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرپرسانی زیندانی ورمێ لەڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بەبنەماڵەی”محیبەت مەحموود”یان ڕاگەیاند کەئەگەر دیە(خوێن بەها)ی یەکمیلیارد تمەنی کە بۆ ئازادی محیبەت دەستنیشان کراوە نەڕژێننە حسێبی بنەماڵەی کوژراوەکەوە، حوکمی ئێعدامی ناوبراو بەخێرایی جێبەجێ دەکرێت، کەبنەماڵەی مەحموودی توانای جێبەجێکردنی ئەو پارەیان نییە.

موحیبەت مەحموودی کچی ئیسماعیل خەڵکی گوندی “سورما ئاوا”ی ناوچەی سۆما وبرادۆستی ورمێیە کەلەساڵی۱۳۷۹ بەتۆمەتی کوشتنی پیاوێک کە دەیهەویست دەسدرێژی بکاتە سەری، دەسبەسەرکرا، ئەم ژنە خێزاندارە، هەنووکە ۱۷ساڵە کەلەزینداندایە ،ناوبراو پاش هەڵکردنی ۹ساڵ زیندان، لەساڵی ۱۳۸۸ لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا وهەروەها لەپووشپەڕی ۱۳۸۹ ئێعدامەکەی پشتڕاست و پەسەندکراو پێی ڕاگەیەندرا. ناوبراو هەنووکە لەبەندی “نسوان”ی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ ڕاگیراوە.

جێگەی باسه کەهاوژینەکانی کوژراوەکە (دوو ژن) دژی ئێعدامی موحیبەت مەحموودین، بەڵام برای کوژراوەکە خوازیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامە.
موحیبەت مەحموودی داوای گرتنی پارێزەرێکی نوێی کردووە وداوای لەڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وخەڵک کردووە کە بۆ ئازادی وی هەوڵ بدن و وەکوو ئەرکێکی مرۆڤدۆستی چاو لە ڕووداوەکە بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: