بە پێی ڕاپۆرتی شبکە حقوق بەشەر کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە لە زیندانی ورمێ لانیکەم ۷ ژن بە ناوەکانی ئاراستە ڕەنجبەر ، نازدار وەتەنخاە ، تەهمینە دانش ، فەریدە حەسەنپور ، شلێر خوسرەوی ، زەینەب سەکانوەند و سومەیە ئیبراهیم زادە بە تۆمەتی قەتڵ بە قەساس سزا دراون و سزاکەیان لە دیوان عالی وڵاتدا ئەرێنی کراوە و هەر بینا سزاکەیان لە سەر جێبەجێ کرا.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات دۆخی ژنان لەگرتوخانەی ناوەندی ئورمییە بە هۆی ڕێژەی زۆری زیندایەوە و کەمی پێویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە دۆخێکی مەترسیدار دایە .
لە هەواڵەکەدا باس لەوە دەکرێت لەو گرتوخانەیەدا کەتایبەتە بە بەندی ژنان ۲۰۰ ژن بە گشتی لە هۆڵێکی مەزندان کە بۆ ژوری بچوک بچوک بڕ دراوان کە هەریەک لەو ژوورانە بڕی ۳۰ زیندانی تێدایە کە بە گشتی جێگەی ۱٦ قەرەوێڵەی (تەخت) تێدایە کە لە ڕاستیدا نیوەی ژنان جێگەی خەوی ئاسایشیان نییە کە بحەوێنەوە .
بۆ ئەو ۲۰۰ زیندانییە ٥ئاودەست دابین کراوە کە بۆ دوو مانگ دەچێت دووان لەو ئاودەستانە بۆ کەڵک وەرلێگرتن ناشێن .
لەو بەندەدا ۳ حەمام بێ ئەوەی ئاوی گەرمی هەبێت بوونی هەیە کە زیندانیان ناچارن بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن .
ئەوە جێگای تێڕامانە کە لە بەندی ژناندا بە هۆی نەبونی ئیمکاناتەوە بۆ چێ کردنی خواوردن نەبونی چێشتخانە ناچارن لە خواردنەکانی زیندان کە هیچ لەباری تەندروستی و چێژ وتامەوە باش نین بیخۆن و پێی بژین ، ئەوە خواردنانەی کە لە پلەی خوارەوەی کەیفیەتیدان و نەخۆشین گەلی زۆری لێدەکەوێتەوە و تەندروستی ژنانی زیندانی دەخاتە مەترسییەوە .
شایانی باسە ٥ منداڵیش لە گەڵ دایکەکانیاندا لەو زیندانەدان کە بە هۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و فەوزای پڕ لە کێشەو ترساناکی زیندان ئەو منداڵانە لە باری ڕۆحی و ڕەوانییەوە لە بوارای نەخۆشی پێستی و هەناودا لە دۆخێکی مەترسیداردان .
زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە بەرپرسانی گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئاگاداری دۆخی نالەباری ئەو زیندانە هەن بەڵام بەو حاڵەشەوە هیچ هەوڵێک بۆ باش بوونی ئەو گیرو گرفتانە ئەنجام نادەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


