KMMK:
ھاوڵاتییەكی خەڵكی گوندی ڕەحیم خان سەر بە شاری بۆكان بە ناونیشانی چیا ئاقا بەیگ پوور لە لەیەن ھێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتەوە لە ورمێ دەستبەسەر و پاشان بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و فەلاقە مەحكووم كرا.
بە پێی ھەواڵی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان چیا ئاقا بەیگ پوور ڕێكەوتی ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی كوردی بە بێ نواندنی حوكمی قەزایی لە لایەن ھێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ ڕاگوازرا.
ناوبراو پاش تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە ڕێكەوتی ١٥ی خەرمانان بە دانانی بارمتە تا كۆتایی خولی لێكۆڵۆنەوە بە شێوەی كاتی ئازاد و لەم ڕۆژانی دواییدا لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرژەوەندی حیزبێكی كوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری،٦٠ زەبری قامچی و ٣٠ ملوێن تمەن غەرامەی نەخت سزا درا.
شیاوی باسە كە، چیا ئاقا بەیگ پوور لە ماوەی خولی دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعات لە مافی چاوپێكەوتنی بنەماڵە و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری كراوە.
ق.ش