دەسبەسەری سێ هاوڵاتی دیکەی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی جۆزەردان ۳هاوڵاتی دیکەی کورد کەچالاکی ئایینیان دەکرد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران کەناوەکانیان بەم شێوەیە “فەتاحی پوور ومحەممەدی “ناونیشانی دووکەسیانە وتا ئەم ساتەوەختە چارەنووس وشوێنی ڕاگیرانیان دیار نییە.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دواییانەدا  زۆر سیستەمانە وبەوردبینییەوە پاش ئەوەی ساڵانێکە بۆخۆی پەرەپێدەری ئیسلامی سیاسی وسەلەفییەتە وئازادانە لەناوچە کوردنشینەکان بواری بۆرەخساندوون کەکار وچالاکی بکەن ،کەچی لەم هەلومەرجە هەستیارەدا کەگوشارە نێودەوڵەتییەکانی لەسەرە وشەڕی داعش وتیرۆر لەوپەڕی هێزیدایە وکورد وەکوو یەکەم کاراکتەری ئەم شەڕە بووە بەهۆکاری ئاڵوگۆڕی ناوچەکە وئەگەری پەلامار ولێدانی ئێران بەهۆی ئەو یارمەتیانەی کە لەخزمەت لایەنە تیرۆریستەکانی داناوە ،دەیهەوێ بەبیانووی هەبوونی ئیسلامی توندڕەو لەکوردستان وپەلامار وڕەشبگیری کەسانی ئایینی بڵێت کە ئێمەیش شەڕی تیرۆر دەکەین.

هەموو خەسار وقورساییەکان بەسەرکورددا بشکێنێتەوە هەربۆیە تائێستە جگە لەم دەسبەسەرییە بەرفراوانەی کەلەپاش ڕووداوە ترۆریستییەکەی تاران دەستی تێوەدا لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو گەڵاڵەی داڕشتبوو هەروەها لەڕێکەوتی ۱۵ی گوڵانی ۹۶مامۆستا موحسین ودووکەس لەفەڤێکانی لەگوندی بەردە زەردی بۆکان دەسبەسەر کرد.

هەروەها فەقێکانی فێرگەی (حفظ شیخ عبدالباسط) ببانگهێشتی ئیتلاعات ولەئاکامدا فێرگەکەیان پێ داخست وهەروەها مامۆستا محەممەد خزرنەژاد بەرپرسی قوتابخانەی زانستی ئایینی گوندی ناچیتی بۆکان و۱۵مانگ حوکمی تەعزیری و٤ساڵ زیندانی هەڵواسراویان بۆبڕییەوە ودیسان ۱۷ی گوڵانی ۹۶ مامۆستا محەممەد شەریفی  بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی ئایینی لەگەڵ دوومامۆستای شاری بۆکان لەکاتی گەڕانەوە لەپیشانگای کتێبی تاران دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆشوێنێکی نادیار.هەروەها لەدیکەی شارەکانی ئەو پارێزگایە(ورمێ) مامۆستا ڕەزا عەبدی مامۆستا مەلا عومەر، لەشاری مەهاباد مامۆستا ئەحمەد حەفیدی ئیمام جەماعەتی سەردەشت دەسبەسەرکراون.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان