ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد سۆهرابی” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری سەقز و “بەختیار سولەیمانی ” دکتۆری ددان خەڵکی جوانڕۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کران.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان، دەستیان داوەتە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە تەواوی شارەکانی کوردستان، لە پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێستوون.
شیاوی باسە کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و تۆمەتە پاڵخراوەکانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


