ناڕەزایی دەربڕینی ئەندامانی هەرەوەزی نیشتەجێ بوون (تعاونی مسکن نهضت سواد آموزی) سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،گرووپێک لەئەندامانی (تعاونی مسکن نهضت سواد آموزی)شاری سنە ڕۆژی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۳۹۶، لەبەردەرکی مزگەوتی قەبا کۆبوونەوە  بۆئەوەی بەرانبەر بەنیوەچڵ مانەوەی (تعاونی مسکن)ناڕەزایی دەرببڕن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم پڕۆژەیە لەڕێکەوتی ۸۵/۷/۲۵ دەسبەکاربووەو هێشتا تەواو نەبووە.وئەندامانی ئەم تەعانییە هێشتا ماڵەکانیان وەرنەگرتووە.

ناڕازیان دەڵێن کەپترلە ۱۵میلیارد تمەن لەپارەی ئەوان،خەرجی سازکردن کراوە وخوازیاری پێداچوونەە وڕوون کردنەوەن وهەروەها ڕایان گەیاندووە کەڕێژەیەکی بەرچاو لەئەندامان کرێچین و بەهەڵواسراوی ماونەتەوە وئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەوبڕەی هەرکام لەئەندامان داویانە ۶۰ملوێنی نەخت و۳۰ملوێنیش وامی بانکی کەسەرجەم دەبێتە ۹۰ملوێن تمەن کەبەبێ لەبەرچاوگردن وحسێب کردنی (سود)ی بانگی وئەندامییەتی ڕژاوەتە حسێبەوە وهەنوکەیش داوالە ئەنداماندەکەن کە دەبێ پارەی دیکە بدەن کەچی ڕۆژی دەسپێک بڕیار لەسەرئەوە بووە  کەبەبڕی ۱٤ملوێن ئەم یەکانە دەدرێت بەخاوەنەکانی.

ناڕازیان لەدرێژەدا دەڵێن کەپڕۆژەکە ۵۰٪ جێبەجێ کراوە وتابە ئێستە  ئاو وکارەباو گاز و(ئاسانسۆڕ)و.. بۆیەکەکان لەبەرچاو نەگیراوە.

ئەندامانی (تعاونی مسکن) پاش گردبوونەوە لەبەر دەرکی مزگەوتی قەبا، سەردانی ناوەندی ئیداری “تعاونی مسکن” یان کرد کەلە شارۆچکەی ئەندێشە هەڵکەوتووە ، بەڵام ئیدارەی ناوبراو پێی کوتن کەوڵامدەری داواکارییەکانیان نییە وناڕازیان دەتوانن سکاڵا بەرز بکەنەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان