دەسبەسەری ۸کاسبکاری کورد بەتۆمەتی هەبوونی کەلوپەلی قاچاخ لەماڵەکەیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۸کەس کەناونیشانیان دەرنەکەوتووە لەلایەن هەنگی ژاندارمری کۆماری ئیسلامی ئێران دیواندەرەوە دەسبەسەرکران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرهەنگ ئاژەنگ جێگری هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگای سنە کوتوویەتی کە ڕێژەی ۶۰دانە هاند(گوشی همراە)تلەفوون ،۶۰هەزاردانە جگەرە ،سێ هەزار و۲٤۲تۆپ جلوبەرگی ژنان وپیاوان،هەزار و۱۸۰کیلۆچای، ۲۸۸بەستە تەماکۆ،٤۵۰مەتر پارچە وسێ هەزار و۶۰۰دانە (بدلیجات)ی قاچاخ لەدیواندەرە دەستی بەسەرداگیرا  وەرلەم پێوەندییەدا ۸دانە ماشێنیش دەستی بەسەرداگیراو نێردرایە پارکینگەۆە.وهەروەها ۸تاوانباریش دەسبەسەر وپاش ساز کردنی دۆسیەی سەرەتایی  ،بەمەبەستی تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکان ،ڕادەستی سەرچاوە قەزاییەکان کران.

کاسبکاران بەکەسانێک دەکوترێ کەبۆ دابین کردنی داهاتی ژیانی خۆیان ناچارن بەگواستنەوەی نایاسایی کەلووپەل بەهێسر یان بەماشێن لەناوبەری دوو هێڵی سنووری ،کاسبکاران پترلەپارێزگاکانی سنە، ورمێ،کرماشان سەرقاڵی کارن،ئەوان ئەوکەلووپەلە لەودیوی سنوورەوە دەکڕن وبەهۆی بێکاری وناچاری وبێ دەرەتانی لەپێناو داهاتێکی کەم  لەهێڵە سنوورە پڕ مەترسییەکانەوە دەیگوازنەوە کەهەم نایاسایی وهەمیش بەبێ هەبوونی ئیزنی گومڕۆکییە کەپاش گواستنەوەیان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بازرگانانی ئێرانییەوە دەکڕدرێ ودەگوازرێتەوە بۆ ناوەندنی ئێران.

لەم نێوەدا هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەر وکاسبکاران دەدەنە بە دەسڕێژ وئەوکەسانەی کە نەکوژرێن یان بریندار ودەسبەسەرنەکرێن ،دواتر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەسبەسەر وڕەوانەی زیندان دەکرێن وئەمە لەحاڵێکدایە کەدۆخی ژیانی خەڵک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی بێ وازی خۆیدایە وتەنانەت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان داوە بەئاماری بێکاری ۵۰لەسەد وهەڵسووکەوتی ئەمنییەتی وهەڵاواردنی بەسەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکوومەت ودام ودەزگا پێوەندی دارەکانییەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان