KMMK: یاریزانی تۆپی پێی یانەی “ئامەدسپۆر”ی باکوری کوردستان “دەنیز ناکی” لە وڵاتی ئاڵمان لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوە وە درواتە بەر دەسڕێژ و لە لێواری مەرگ گەڕاوەتەوە .
یورو نیوز لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕۆژی ٨ی ژانویەی ۲۰۱٨ دا لە زاری پاڕلەمانتارێکی وڵاتی ئاڵمانیاوە “چانسو ئوزدەمیر” ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە .
ئەحمەد ئێس کەی کە بە پێی بڕیاری دادگای تورکیا لە ئیستانبوڵ بەتۆمەتی لایەنگری لە pkk بە ۱٨ مانگ حەپسی هەڵ سپێدراو سزا دراوە و ئیستا لە وڵاتی ئاڵمانیا دەژی .
یەکێک لە دۆستانی ناوبراو دەڵێت هۆکاری هێرش کردنە سەر ئەو یاریزانە کوردە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنگری لە حیزبێکی نەیاری تورکیا و ساڵی پاریش لە وڵاتی ئاڵمانیا ماشێنەکەی ئاگر درابوو .
وڵاتی تورکیا بە تاوانی کورد بوون ئەحمەد کایا و یەڵماز گۆنەی و دەیان هونەرمەند و کەسایەتی کوردی لە وڵات دەرکردوە و بە شێوەی زۆر نهێنی و پلان بۆ داڕێژراو نەیارانی خۆی لە وڵاتانی ئوروپایی ترۆر دەکات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان