درێژەی دەسبەسەری هاوڵاتیان لەبۆکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەکوتەی چالاکانی مافی مرۆڤ،شەپۆلی دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی،پێڕەوانی ئایینزای سوننەی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچەندد مانگی ڕابردوو درێژەی هەبووە وتابەئێستە پترلە۵۰کەس دەسبەسەر کراون ولەهۆکاری دەسبەسەری وچارەنووسیان زانیارییەک لەبەردەست نییە.

بەگوێرەی هەواڵەکە لەیەکم هەنگاوی دەسبەسەرییەکان لەپووشپاڕی ساڵی پار،”مامۆستا مەلائەحمەد”و” ئەندازیار پوویا ساڵحی”کارناسی باڵای بیناسازی دانیشتووی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران وتائێستە بەبێ ڕوون بوونەوەی دۆسیەکەی بەشێوەی هەڵواسراوی لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگیراوە.

دوویەمین شەپۆلی دەسبەسەرییەکانلە۱۵ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوویش، هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەڵاڵە داڕێژراوی تەواوەوە پەلاماری ماڵی تاقمێکی زۆر لەهاوڵاتیانی دانیشتووی شاری بۆکان ودەوورووبەری، بەلێدان وتوندوتیژی دەستیان دایە دەسبەسەری گرووپێکی زۆرله هاوڵاتیان.

شەپۆلی سێیەمی ئەم دەسبەسەریانە لەڕۆژی ۱۵ی گوڵانی ئەمساڵ دوکتۆر مەنسووری محەممەدپوور ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆی ئازادی بۆکان،مامۆستان موحسین بەردە زەرد مامۆستای ئایینی گوندی بەردە زەرد لەبۆکان ،چوارکەس لە فەقێکانی قوتابخانەی زانستی ایینی ئیمام نووی گوندی ناچیت(بێ ناونیشان)،۳کەس لە لەبەرکەرانی تەواوی قورعان نیشتەجێ بوو لەماڵی لەبەرکردنی عەبدولباسیت لەگوندی کۆسە(نەناسراو).سەلاحەدین کاوانی، دانیشتووی شاری بۆکان گەڕەکی ئیسلام ئاوا،ڕێبوار محەممەدی دانیشتووی شاری بۆکان گەڕەکی شەقامی یەکشەوە، کەماڵ ئاندلێس دانیشتووی شاری بۆکان گەڕەکی پارکی میللەت ،کاک مەولوودخەڵکی شاری بۆکان ،خاوەنی دەرمانخانەی گیایی ناسراو بەدوکتۆر مەولوود لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکران کەهۆکاری دەسبەسەریان بەچالاکی ئایینی ڕاگەیەندراوە ،گەرچی تائێستە لەچارەنووسیان زانیارییەک لەبەردەست نییە.

جگە لەو بابەتانەی باسمان لێکردن،کۆمەڵێک لەفەقێ ئایینییەکای خەڵکی شاری بۆکان هاوڕێ لەگەڵ (ناظم)ی قوتابخانەی زانستی ئایینی ناچیت لەم ماوەی پێشوودا کاتێکە لە پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران بوون ولەکاتی گەڕانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەئوتوبووس دایان بەزاندن وپاش لێدان وسوکایەتی گوازرانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان وهەموو کتێبەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا.

دەسبەسەرییە سەرەڕۆییەکان پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە کەلەمادەی ۱۹ی جاڕنامە جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووە کەهەر مرۆڤێک مافی هەبوونی بیروباوەڕ وڕادەربڕینە؛ وئەم مافە بریتییە لەئازادی هەبوونی بیروباوەڕ وڕێبازێک بەبێ هەبوونی دڵەڕاوکە لەدەستێوەردان وڕێگری کردن،ومافی کونجووکۆڵی ولێگەڕین ووەرگرتن وبڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروبۆچوونی لەڕێگەی هەر مێدیایەکەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی چوارچێوەو سنوورە،کەکۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەواژۆکەرانی ئەم جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان