لە خوداوەندی ژنەوە بۆ رەگەزی بن دەست

نزم بوونەوەی ژن لە خوداوەندیەوەبۆ رەگەزی بندەست(دووهەم)هێزی ژن دەسەلمێنیت.بە چاو خشانێک بەناومێژووی ئەساتیردا بۆمان دەر دەکەوێت کە سەرکەوتنی خوداوەندی پیاو بەسەر خوداوەندەکانی ژن دا بنەمای درۆیەکی گەورە بووە.

دەنگۆی ئەوەی بووکە لە نەرمەی ڕانی خۆی توانیویەتی منداڵێک درووست بکات،بۆیە خولقێنەر وخودایە وئەمە تانها خوداوەندی ژن نییە کە دەتوانیت مرۆڤ درووست بکات.

ئەمەیانێ بەسەر ئەوتوانایەی کەنییەتی ووەهمە توانی شکەست بە خوداوەندی ژن بهێنێت_خوداوەندی پیاو خوداوەندی ژن دەکوژیت ودەنگۆی ئەوەدەکات کەلە نەرمەی رانه مرۆڤ چێ بووە_بە درێژایی مێژوو زۆرێک لە فەیلەسووفان زەینیەتی ئوستوورەگەلی ناراستیان سەبارەت بەژن کردوەتە وەستای بیروباوەڕیان ،تەنانەت لە دەروون ناسیشدا”فرۆید”ژن بە ئۆبژەی پیاو ناو دەبات. لەم ناوەدا فەیلەسووفیک وەک مارکس باس لە ئازادی ژن دەکات وکۆمەڵگای ئازاد بە ئازادی رەگەزی مێیینەوە دەبەستێتەوە بەڵام مەرجی ئەوەیە ئازادی ژن دەخاتە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی دەست خستنی کۆمەڵگایەکی کرێکاری یانێ چینی کرێکار یان سیستەمی کرێکاری _ئەوەکە مارکس بە کۆمۆنیست ناوی دەبات_ئاژادی ژن مسۆگەر دەکات.

فەلسەفە ژن (رەگەزی مێیینە)بە ئوبژەدەکاتوپیاوان (رەگەزی نێرینە)سووژەیە. دابەشکردنێکی بێ ویژدانانە کە دونیای سەرمایەداری تابە ئیمرۆ لێی قازانج دەکات.

دەسەڵات بە سروشتی خۆی ناچارە بە بەدی هێنانی مرۆڤی کۆیلە،دەسەڵات پیاو،ژن،منداڵوکۆیلە یەک لەسەر یەک وبەدوای یەکدا درووست دەکات.بۆ ئەوەی ئاشی دەسەڵات بگەڕی دەبێت کۆیلەکان ببنە ژیرکۆمای دەسەڵات.

ئوستوورە ناڕاستەکان دەبنە سەرچاوەی ئایین، ئەو ئوستوورانەیش کە پیاو دایدەڕێژێت دەبنە دین.هەڵواسینی ژن لەکاتی سووری مانگانەدا لەهەمان کاتدا هۆشەگیریان دەکات_لە زۆربەی ئایینەکاندا ژن لەکاتی سووری مانگانەدا بۆی نییە دەس بدات بە کتێبە پیرۆزەکانەوە یان عبادەت بکات_ژن لە خوداوەندانی فراوانی داهات ووەرزێریەوە بوون بە سەرچاوەی نەهامەتی وشەڕلە ئاییندا.لە خزێنەداری لێهاتوو وزاناوە بوون بە دەکارکەری(مصرف كننده) ناو ژوورەکان.

پێغەمبەرانی پیاو سەبارەت بە ئوبژەگی ژن هەزاران نیشانەو ئایەیان هاوردە کردە سەر زەوی، رۆڵە دیندارەکان پشتیان کرد لەدایکانیان.

فەلسەفە لە سوقرات تاکانت ململانێی ژوورە سروشتی(متافیزیک)دەکرد.

متافیکزکێک کە لە درێژایی ئەرکێکی پۆزێتڤ دابوو،کە پوخت وتەواو بوونی مرۆڤی لە گەیشتن بە یەک ریگاو سەرچاوە دەزانی،رێگایەک کە رێک بە  خودا دەگەیشت.مل ملانێیەک(دیالکتیکی)کە ژن لە خۆناگرێت،لە راستیدا ژنان لە متافیزیکدا ناتوانن بگەن بە پوخت بوون،ئەوان ئوبژەگەلێک بوون بۆگەیشتن پیاوەکان بە سوژەبوونیان تەنها ئامێر بوون. لەم چەشنە دەکرێت بە مل ملانێی پوزتیڤ ئەفلاتون ئاماژە بکەین.

دەسەڵات هێزەکانی خۆی بەسەر ئایینەوە بونیات نا.بڕێک لە فەیلەسووفەکان تەنانەت وێنای کۆمەڵگای خۆیان کێشا،لەم.کۆمەڵگایەدا پێگەی ژن دیار کرابوو،ئەوان کەڵە پیاوانی مەیدانی شەڕ وئیمپراتورەکانیان دەبوو وشیریان پێ دەدان. ژن ناچاربوو بۆ بەدی هاتنی سەرەتایی ترین مافی وەک دەنگ دان یان تومبیل لێ خوڕین شەڕ بکات.ئابووری کە ژێرخانی دەوڵەتە بووبە ئەکێکی پیاوانە وژنان کەوتنە ململانێی تایبەت پەسەندی پیشەییەوە،بەهۆی دابەش بوونی نادادوەرانەی پارە ژن وەک مارکس گوتی ناچار بە درووست کردنی بنەماڵە (جوندە خانە)فەرمی بوو وسیستەمی کۆیلەتی لە ژێر سێبەری دەسەڵات ئاشەکەی زۆرتر دەگەڕا.منداڵان کۆیلەی سیستەمێکی نادادوەرانەن،ژن بوون بە ئوبژەی پیاوان وپیاویش کۆیلەی دەسەڵاتن،دونیایەکی نەخۆش لە خزمەت سەرمایەداری وهەژمونیەکی لەڕادە بەدەر،ئەم دۆخە بۆ ژن لەو شوێنانەدا کە یاسا بە پێی ئایین دەڕێژرێت زۆر دژوارترە. لەم  وڵاتانەدا پیاوان یاسایان بە پێی ئایین نووسی و خۆیان کرد بە خاوەن گیان وماڵ وئەوەی کەژن هەیەتی وەک مافی;سەفەر بۆدەرەوی وڵات،نەشتەرگەری،هاوسەرگیری،جیابوونەوە، پەروەردەی منداڵان،هەڵبژاردنی شوێنی ژیان، دەوام لەدەرەوەی ماڵ،خوێندن،ئوتومبیل لێخوڕین و….ناچارن بە ئیزن وەرگرتن لە پیاوان. گەوایی ژن ۱/۳پیاوان،خوێن بایی ومیرات وەرگرتنیان نیوەی پیاوە ئەوەی هەیانە پیاو خاوەنیە.کە یەکێک لەوانە یاسای سەربافەرمان بوونە(تمکین)کە ژن ناچاردەکات لە هەر دۆخیکدا بیت دەبێت جەستەی خۆی پێشکەش بە مێردەکەی بکات.یان مافی ٤ژن بەپیاوان، ژن بۆ ئەومنداڵەی کە خۆی دەیبێت لایاساکانی دەوڵەتە ئیسلامیەکاندا هیچ مافێکی نییە لەوانە-خوێندن، هاوسەرگیری،چونەدەرەوەی وڵات،مافی بەخێوکردن.

یاساکانی ئایین تارادەیەک بە پیاو مافی داوەکە تەنانەت خودایش بۆ بەرژەوەندی پیاو مافی خۆی دەبەخشێت.بۆ نموونە ئەگەر پیاوێت نەیهەوێت هاوسەرەکەی رۆژوو بگرێت ئەوە ژن دەتوانێت نافەرمانی ئەمری خودا بکات.ژنی چاک لەم یاسایانەدا ئەو ژنانەن کە بە باشترین شێوە لە خزمەت مێردەکانیاندا بن.

بەرخۆدانی ژن بۆ چکۆلەترین مافی بە هەوڵێکی سیاسی ناوزەد دەکرێت،ئەوژنانەی کە بەڵێنیان نەداوە کە خزمەت بە پیاوان بکەن لە لایەن یاسادانەرانەوە رووبەرووی گەورەترین سزا دەبنەوە.چوونکە ئەوان یاسایان قەبوول وجێ بە جێ نەکردووە،لەم نموونە دەکرێت ئاماژە بە “زەینەب جەلالیان،قەدریە قادری و…زۆرێ لەژنانی بەندکراوی یربکرێت کە هەر ئێستا لە رۆژهەڵات لە دژوارترین دۆخدان. لەوانەیە بە وتەی عبداللە اوجالان تەنیا چارەسەری ئەم دۆخە گەڕانەوە بۆ دونیای بەر لە ئوستوورەنا راستەکانە.ئێستا ئیمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێی ئەو رێجکەیە کە بۆ هەول وبەرخۆدانمان هەڵمان بژاردووە_باوەڕی بە هاوسان بوونی هەردوو رەگەزە_ شێوازی بەڕێوەبەری خۆمان لە یەک بەڕێوەبەر بۆ ڕێوەبەرانی هاوبەش یان هاوسەرۆکه گۆڕاوە وەک بڵێی یەکەم هەنگاو بۆ لە ناو بردن تایبەت پەسەندی رەگەزی مان هەل گرتبێت. لە دو وتەدا وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤ رۆژی۸مارس رۆژی جیهانی ژن بە تەوا نەتەوەکانی جیهان پیرۆزبایی دەکەین ورایدەگەیەنین:دەبێن بە پاڵپشت بۆ ژنانی ئازادی خوازی جیهان بۆ مسۆگەر کردنی.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

2016.03.8