فارس گویلیان،چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ،دسیان بانگهێشتی پاراستنی(حفاظت)هێزی ئینتزامی کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “فارس گویلیان چالاکی کرێکاری کەپێشینەی دهسبەسەری هەبوو وهەروەها لەهەمبەر ئامادەبوونی لەپرۆگرامی تایبەت بەڕۆژی جیهانی کرێکارە مەحکووم کرابوو ،دیسانەوە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەم بۆنەیە بانگهێشتی پاراستنی هێزە ئینتزامییەکان کرا.

ڕێکەوتی ۷ی گوڵان ،فارس گویلیاا یەکێک لەکرێکارانی چالاکانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامییەوە بانگهێشت ولێپرسینەوەی لێکراوە.هەروەها هۆشداریان پێداوە کەنابێت لە ڕێوڕەسمە ناحکوومییەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار وڕۆژی مامۆستا بەشداری بکات.

جێگەی باسە کەناوبراو لەڕەوتی ڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یەکی مانگی مەی ،ڕۆژی جیهانی کرێکار لەساڵی ۱۳۸۶ لەشاری سنە هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لەبەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە دەسبەسەر وبەتۆمەتی بەشداری کردن لەڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەڵێدانی قامچی مەحکووم کرا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان