KMMK:
یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە ناونیشانی کەژاڵ نەسری ٣٦ساڵ تەمەن و چالاکی ژینگەیی و هاوڵاتییەکی ژینگە پارێزی دیکە بە ناونیشانی فەرهەنگ عیووەی ٣٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی تەنگیسەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون.
بە پێی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و تاوانی ئەم هاوڵاتیانە دەست نەکەوتوون.
ق.ش