جەهاندارمحەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد پاش ۱۱ساڵ زیندانی ،لەزیندانی ناوەندی سنە ئازاد کراوە

جەهاندارمحەممەدی بەندکراوی سیاسی کورد پاش ۱۱ساڵ زیندانی ،لەزیندانی ناوەندی سنە ئازاد کراوە
جەهاندار محەممەدی زیندانی سیاسی کورد کە گوڵانی ۱۳۸۵، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەربە ئیتلاعاتی ئێرانەوە لەتاران دەسبەسەرکرابوو، ڕۆژی ۵ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵، بە”کۆبەندی توانەکان وهێنانە ئارای مادەی ۱۳٤” پاش تێپەڕاندنی ۱۱ساڵ زیندانی ،ڕێکەوتی ۵ی ڕەشەمەی ۱۳۹۵،لەبەندی ۸ی زیندانی ناوەندی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکرا. جەهاندار محەممەدی ۴۷ساڵ تەمەن، هاوڵاتی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان گوڵانی ۱۳۸۵٫بە تۆمەتی “هەوڵدان دژ بەئاسایش ووڵات لە ڕێگەی یەکێک لەحیزبە دژبەرە کوردییەکانەوە لە تاران دەسبەسەرکرا وهەروەها ۱۶ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ دیاری کرا کەئەم حوکمە بەکۆبەندی تاوانەکان وهێنانە ئارای مادەی ۱۳٤ دابەزی بۆ ۱۱ساڵ. ناوبراو پاش دەسبەسەری گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەوین وپاش ۱۸ڕۆژ گەڕێنرایەوە بۆ ئیتلاعاتی سنە.
ناوبراو پتر لەدە ساڵ لەحوکمەکەی لەزیندانی شاری سنە تێپەڕاندووە، لەماوەی زیندانی کردنەکەیدا بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی ودۆخی نالەباری زیندان تووشی کێشەی جەستەیی بووە.
ناوبراو لەو ۱۱ساڵە زیندانییەدا لەمافی ئازادی مەرجدار بێ بەهره بووە وتەنیا جارێک ئیزنی پشووی پێدرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان