بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۳۰ی خاکەلێوەی ۱۳۹۶ی هەتاوی کەیوان کەریمی ،دەرهێنەری ناسراوی کورد کەلە بەندی ۸ی زیندانی ئێوین زیندانی کرابوو بەپەسەند بوونی حوکم ئازادی مەرجدار لەم زیندانە ئازادکرا.
کەیوان کەریمی دەرهێنەری کورد ، ساڵی ۲۰۱۵ دوابەدوای بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە ی فیلمی “نووسین لەسەرشار” بەتۆمەتی “سوکایەتی بە نرخە پیرۆزەکان وپڕوپاگەندەی دژبە دەسەڵات”۵ ساڵی زیندانی بۆ دیاری کرا،پاش ناڕەزایەتییە نێونەتەوەییەکان حوکمەکەی دابەزی بە ساڵێک زیندان و لێدانی ۲۲۳ قامچی.
کەیوان کەریمی لەو ماوەی دەسبەسەرکرابوو بەدەیان، جار کەوتبوویە بەرلێدان و ئەشکەنجەی دامو دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، جێگەی باسە ئەم دەرهێنەرە کوردە چەنددین خەڵاتی نێونەتەوەیی لەگۆڕەپانەکانی سینەما وکورتە فیلم بەناوی خۆیەوە تۆمار کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


