بورجۆ چەلیک نوینەری پەڕلەمانی باکووری کوردستان لەپەڕلەمانی تورکیا دەسبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا یەکێک لەئەندامانی گرووپی پەڕلەمانی” پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان”یان لەشاری مووش دەسـبەسەرکرد.

بورجۆ چەلیک ڕۆژی چوارشەممە۱۹ی ئاپڕیل، پاش دەسبەسەری گوازرایەوە بۆدادگا ولەکۆتاییدا بەحوکمی یەکێک لەدادوەرەکانی ئەم دادگایە ڕەوانەی زیندان کرا.

هەنووکە جگە لەو نوێنەرە ۱٤کەسایەتی دیکە لەئەندامانی گرووپی پەڕلەمانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان ،بۆوێنە سەلاحەدین دەمیرتاش وفیگەن یۆکسەکداغ لەزینداندان.

ناوەڕاستی مانگی فێبریە پەڕلەمانی تورکیا بەپشتبەستن بە مەحکووم کردنی یۆکسەکداغ لەلایەن یەکێک لەدادگاکانی تورکیاوە نوێنەرایەتی پەڕلەمانی ناوبراو وەرگرتەوە.

هەواڵنێری NNS ROJ لەهەواڵێکدا لەم بوارەوە باس دەکات،پێشووتر پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو بەبڵاوکردنەوەی ئامارێک ڕایگەیاندبوو کەهێزه ئەمنییەکانی تورکیا لەناوەڕاستی ساڵی۲۰۱۵ تا دیسەمبەری ۲۰۱۶ لانیکەم ۸هەزار و٤۳۲کەس لەئەندامان وڕێبەرانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلانی دەسبەسەر کردووە ،پترلە ۲هەزار و۳۰۰کەس لەم ڕێژەیە بەتۆمەتگەلێکی وەکوو هەوڵدان بۆ کەرت بوونی تورکیا وپشتیوانی وپێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کودستان لەژێر ئیزنی بەرپرسانی قەزایی ئەو وڵاتە هێشتا لەدەسبەسەری کاتیدا بەسەر دەبەن.

شایانی باسە کەساڵی ڕابردوو بە تاپۆکردنی یاسای لێوەرگرتنەوەی بەرپرسایەتی قەزایی نوێنەرانی پەڕلەمانی تورکیا، بەرپرسایەتی ۱۳۸کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی تورکیا بەهۆی هەبوونی دۆسیەی قەزایی لەدادگاکانی تورکیا وەرگیرایەوە.لەم گرووپە۵۱نوێنەری پارتی کۆماریخوازی گەل،۵۰نوێنەری پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان،۲۷نوێنەری پارتی دادو گەشەپێدان، ۹نوێنەری پارتی جوڵانەۆەی نەتەوەیی وهەروەها نوێنەرێکیش بەتەنیاو سەربەخۆ بووەوئەندامی هیچ پارتێک نەبووە.

نوێنەرانی ئەندامی پارتی دێمۆکڕاتیکی گەلان بەهەبوونی لانیکەم ۵۱۰ دۆسیەی قەزایی کەبەگشتی تایبەتە بە هەواڵ وچالاکی سیاسی وڕاو بۆچوونی تاکەکەسی خۆیانەوە ،زۆرینەی قەبارەی دۆسیەی قەزایی ئەوانی لەخۆگرتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان