گوشاری ناوەندە ئەمنییە کانی ئێران بۆ ڕێگری کردن له پیرۆزباییەکانی جەژنی نەورۆز
بە گوێرەی هەواڵێک کە گەیشتۆتە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهەڵاتی کوردستان، (دهیار و بەر پرسی پۆست بانک)ی ئاواییەکانی هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ئاگادار کردۆتەوە کە نابێ ڕێگە بدەن له ئاواییەکان ئاگر بکردرێتەوە و ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوە بچێت.
هەروەها هەڕەشەشیان لێکردوون کە له ئەگەری پیرۆز باییەکان، ئەوان لێی بەرپرسیارن و داوایان لێکردوون سیخۆری بە سەر هەموو ئەو کەسانەدا بکەن کە لەو بوارەدا چالاکن و دەبێ له هەموو جموجۆڵێکیان، ئەوان ئاگادار بکرێنەوە.
شایانی باسه کە جێژنی نەورۆز جێژنێکی نەتەوەییه و هەزاران ساڵە گەلی کورد و گەلانی تری ناوچەکە پیرۆزی دەکەن و ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.
ڕێگری کردن له پیرۆز کردن و بەڕێوەبردنی ئاهەنگێکی کولتووری و نەتەوەیی وەک نەورۆز، دژی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و هەموو کۆنوانسیۆنە نێونەتەوە ییەکانی تایبەت بە ئازادییە کولتوورییەکانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان