لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،2 کەس ئێعدام کران

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،2 کەس ئێعدام کران

سەرچاوەیەک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی ڕەشەممە، لە زیندانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ۲ کەس بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان ، لە سێدارە دران.

هە مان سەرچاوە پێی ڕاگەیاندین کە نێوی یەکێک لەو ۲ کەسە (هوشەنگ پاداشی) خەڵکی گووندی ” کوتڵان”ی سەربە ورمێیە و لە ساڵی ۱۳۹۰ دەستبەسەر کراوە.

ئێعدام کردن لە ئێران بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لەسیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆقاندن و بەشێکی زۆری ئەو ئێعدامانە له پێش چاوی خەڵک ڕوودەدەن کە دەبێتە هۆی کێشە دەروونییەکان بە تایبەت لە نێو ئەو منداڵانەی چاویان بەو کردەوە نامرۆڤییانە دەکەوێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان