لە فینلاند مەترسیی ڕادەستکردنەوەی پەناخوازێکی سیاسیی کورد هەیە

بە پێ راپورتیک کە گێشتۆەتە دەستی کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان ، سلێمان ئیبڕاهیمپوور، چالاکی سیاسیی کورد، کە لە بەر زووڵم و زۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕای کردووە، ماوەی ۳ ساڵە لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە و ناوبراو لەو ماوەیەدا چەندین جار داوای مافی پەنابەریەتی و پاراستنی گیانی کردووە، بەڵام نەک هەر مۆڵەتی نیشتەجێبوونی پێ نەدراوە، لە لایان دادگاوە بڕیار دراوە، کە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێتەوە.
شایانی باسە سلێمان ئیبڕاهیمپوور ئەندامی “حیزبی دیموکڕاتی کوردستان”ە و بەهۆی چالاکیی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامی، لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران بە تەواوەتی گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان