دوایین بزمارەکان لە تابووتی مافی مرۆڤ لە جیهان بەتایبەت لە ئێران

رێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی لە تایبەت پەسەندی،ناهاوسانیو پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەزۆرترلە٤٠٠ لاپەڕە راپۆرتی خۆی بڵاو کردۆتەوە کە لە پەڕەی۱۹٠تا۱۹٤لەبارەی ئێرانەوە دەڵێت;ئێران زۆر بەتوندی بەردەوامە لە ئاستەنگی کردنی ئازادی،دەس بەسەرکردنی چالاکان،بەندکردن لەماڵەوە،ئەشکەنجە،هەڵسووکەوتی نامرۆڤانە،بڕینی ئەندام،شەلاق لەبەرچاو گشتی،سێدارە ،بەتایبەت سێدارەی تازەلاوان،تایبەت پەسەندی وناهاوسانی بەرانبەر گەلانی تورک،ئازەری،کورد،عەرەب،تورکمەن وبەلوچ…

لێبووردەیی نێودەوڵەتی تیشکی خستەسەر راپۆرتی مانگی خەزەڵوەر کەلەبارەی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بڵاوی کردەوە،ئەو پێشنیارە چاکە سازیانەی ئێران پەسەندی نەکردووە وەک;وەستانی سێدارەلە ژێر تەمەنی۱۸ساڵەوەوواژوی پەیمان نامەی رێکخراوە یەکیەتی نێونەتەوەیی دژی ئەشکەنجە.

وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی یەکیەتی نێو نەتەوەیی لەدواهەمین دانیشتندا ۲۹۱ پێشنیاری چاکە سازیان بە ئێران داوە کە بە پێی راپۆرتی ئەحمەد شەهید ئێران ۱۳٠پێشنیاری پەسەند کردووە.

ئاستەنگی ئازادی ڕادەر بڕین(بەیان)
بە پێی وتەی لێبووردەیی نێو نەتەوەیی;کاربەدەستانی حکومی ئێران بەردەوامن لە ئاستەنگی درووست کردن لە بواری ئازادی بەیان،گردبوونەوەکان،شفرە خستنە سەرتۆرەکۆمەڵایەتیەکان،بەربەست درووست کردن یقن داخستنی گۆڤارەکان، رۆژنامەنووسان یان webنوسان یان دەس بەسەر یون بەند کردوەە.
ئەم رێکخراوە لەسەر شفرەدانان لە ئێران ڕەخنەی گرت و بەچەندین بەند کراو بەهۆی چالاکی لە دونیای مەجازی ئاماژەی کرد.

لێبوردەیی نێو نەتەوەیی لەبارەی میرحوسەین موسەوی،زەهرا رەهنەوەرد ومهدی کەڕوبی شەوە وتی ناوبراوان هێشتا بەبێ هیچ دادگاییەک وحوکمێک لە ماڵ خۆیاندا بەند کراون زۆربەی بەندکراوانی بیروباوەڕی(عەقیدەتی) تەنها بەهۆی داواکاری هێمنانە مافی خۆیان وەک مرۆڤێک دەس بەسەر کراون وەک; رۆژنامە نووسان،هونەرماندان،نووسەران،پارێزەران،لێکۆڵەران،مافی کەمینەکان،مافی ژنان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ و…

ئەم رێکخراوە هەروەها بەبەند کردنی لێکۆڵەرانی مافی مامۆستایان لە هاوینی رابردوو وەک یەکێک لەم نمونانە ئاماژە ی کرد.

ئەشکەنجە وهەڵسووکەوتی نامرۆڤەنە
لێبوردەیی نێونەتەوەیی دەڵێت;یاسایەک نوێ لە ئێران ناسێندراوە بۆ نمونە:بۆ تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیکی بەندکراوان بڕێک پشتیوانی داناوە بەڵام هێشتا نەیتوانیوە هیچ گۆڕانکاریەک ئەرێنی بۆسەر ئەشکەنجە نەبووە ونەیتوانیوە یاساکانی ئێرون بخاتە هاوسەنگی یاساکانی نێو نەتەوەیی.ئەم یاسا مافی ئەوە لە بەند کراو دەسێنێت کەلە سەرەتای لێپرسینەوە دا پارێزەری هەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردەیی نێو نەتەوەیی;راستەکە دان پێنان لە ژێر گوشاری ئەشکەنجە پاساوێکی یاسایی نییە ،بەڵام بەوردەکاریەکانی ئەم بابەتە نەپەرژراوە ۆ ئەشکەنجە وەک جینایەت نەخراوەتەروو.

رێکخراوی پارێزگاری مافی مرۆڤ هەر وا لە ئاستەنگی درووست کردن بۆیارمەتیە پزیشکیەکانو دەرمان بۆ بەند کراوان یا داواکاری هەوڵە پزیشکیەکان وچارەسەری لە دەرەوەی گرتووخانە رەخنەی گرت.

لە بەشێ تر لە ڕوپۆرتەکەدا لە بارەی ئێرانەوە بە دەر بڕینی حوکمی بڕینی ئەندام، کوێر کردن یان کوشتنەوە ،لە بەر چاو گشتی ئاماژە کراوە;بڕینی قامکی۲پیاو لە مەشهەد یاکۆێرکردنی چاوێک لە کەرەج

شەلاق لێدانیش یەکێک لەو هەڵسووکەوتە نامرۆڤانەیەکە لێبوردەیی نێو نەتەوەیی لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی تیشکی خستووەتە سەری ودەڵێت لە مانگی رەمەزانی پێشوودا;
۵٠٠ کەس لە شیراز دەس بەسەر کران،٤۸٠کەسیان بە ۲٤ کاژێر بەهۆی رۆژوو خواردن واتە بەرۆژوو نەبوون دادگایی کران و سزا دران،سزای بڕێکیان شەلاق لێدان بووکە زۆربەیا لەبەر چاوگشتی لێیان درا.
رێکخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی وەک زۆربەی رێکخراوە کانی سەرەوەی دەوڵەتی مافی مرۆڤ; سێدارە لە ئێران وەک دیاردەیەکی بەر بڵاو ناو دەبات و باڵی کشاندە سەر جێ بەجێ کردنی ئەم سزا لەسەر تازە لاوان.

بەپێی راپۆرتەکانی ئەم رێکخراوە زۆربەی سزای سێدارەکان خۆی لە پێچوویەکی نادادوەرانە پەسەند کراوە،زۆربەیان په‌یوەندیان بە مادە هۆشبەرەکانەوە بووە و بڕێکیان بەهۆی قەتڵ و بەشێکیشیان بە هۆی شەری دژە خوا بووە.

هەر وەها لە درێژەدا ئاماژە کراوە; سێبەری سێدارە بەسەر کۆمەڵێک تازە لاوەوەیە.
ئەم رێکخراوە جێ بەجێ کردنی ئەم سزایە لانی کەم بۆ ۳کەس لە ساڵی رابردووی زایینی پشت راست کردەوە،ئەم کەسانە فاتمە سالبهی،سەمەد زەهابی وجەواد سابری بوون.
هەروەها تازە لاوێکی ئەفغانیش بەناو وەزیر ئەمرالدین لەمانگی ژوئن یان ژانویە لە سێدارە دراوە.

جیاوازی دانان(تایبەت پەسەندی)لەدژی نەتەوەکان لە جوگرافیای سیاسی ئێران

لەبەر چاوگرتنی مافی نەتەوە کەمینەکان تایبەت پەسەندی لە پیشە،شوێنی ژیان،ڕێگە پێنەدان بە بوونی شوێنی سیاسی،کۆمەڵایەتی،کلتووری،خۆشگوزەرانی، ڕیگە پێ نەدان بەکەلک وەر گرتن لە زمانی دایکی لە رووکاری سەرەتایی و بەند کردنی چالاکانی مەدەنی،دادگا نادادوەرانەکان وئاستەنگی دروست کردن بۆ ئەوانە و..کە رێکخراوی نێو نەتەوەیی لە راپۆرتی ساڵانە باسی لێ کردووە.

ئەم رێکخراوە باڵی کێشا سەر بڕیک پێشێل کاری تر وەک;تایبەت پەسەندی دژی بەهائیەکان،دەروێشەکان،موسوڵمانانی سونی مەزەب،تازە مەسیحیەکان،تورکەکان، ئازەریەکان،کوردەکان، عەرەبەکان،لوڕەکان،تورکمەنەکان،بەلوچەکان،
بە تایبەت تیشکی خستە سەر خۆکوژی فەریناز خوسرەوانی کە بۆ خۆرزگارکردن کە دەس یەکێک لە هێزە ئەمنیەکان لە یەکێک لەپەنجەرە کانی هوتیل تارای مەهابادەوە کەوتە خوارەوە،باڵی کشاندە سەر بەرەنگار بونەوەو دژایەتی کردنی بەربڵاوی خەڵکی مەهابادو هەر وەها بەکار هێنانی توند وتیژی هێزە ئەمنیەکان بۆ بێ دەنگ کردن وسەرکوت کردنی ئەم سەرهەڵدانەی ئیدانەکرد.

تایبەنت پەسەندی دژبە ژنان
لێبووردەیی نێونەتەوەیی لەم بارەوە دەڵێت;بەشێک لەم یاسا نوێ پەسەند کراوە لەئێرانداوەک:پەسەندکراوەکانی ئەرێ بەزیادبوونی زاو زێ،دەبێتە هۆی ئاستەنگ بوون وتایبەت پەسەندی فراوانتر دژی ژنان،بەپێی وتراوەی ئەم رێکخراوە هەر وەها ژنان هەمبەر بەتوندوتیژی جنسی وەک هاوسەر گیری لەتەمەنی کەمدا وبە زۆرنەپارێزراون.

یان هێشتا توانای پارێزگاری یاسایی هەمبەر بە دەس درێژی و توند وتیژی بنەماڵە کان نییە.
هەر وەها دەڵێت لە برێک جیگەدا رۆشتنە ناو گۆڕەپان و سەیرکردنی والیبال بۆ ژنان نییە وسەرەڕای گوشارە ناوخۆیی و دەرەکی کاربەدەستانی حکومی ملشۆڕی داخوازی گروپگەلێک وەک ئەنسار حزباللە بوون وژنان نەیان توانیوە بچنە گۆڕەۆانەوە.

دۆزی ئاڵۆزی مافی مرۆڤ لە جیهان
رێکخراوی پارێزگاری مافی مرۆڤ لەبارەوە دەڵێت;دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان سەرهەڵدان وهێزگرتنی گروپگەلێک وەک داعش و بوکوحەرام ئاڵۆزتر بووە.
ئەم رێکخراوە دەڵێت ئەوەی لە ساڵی ۲٠۱۵شتێکی دەگمەن بوو،دڵەڕاوکێی ئیمە وەبوو زۆربەی وڵاتانی پاڵپشتی مافی مرۆڤ ئێستا خۆیان لە ژێر هەڕەشەدان.

بەپێی راگەیاندی ئەم.رێکخراوە لانی کەم۱۱۳وڵات زۆر خۆسەرانە،یاسای ئازادی بەیان،وئازادی راگەیاندی ئاستەنگ دەکەن.
زۆرترلە ٦٠ ملیۆن کەس ئاوارە بووە.

زۆرترلە ۱۲۲ وڵاتدا ،ئەشکەنجە هەیە.
لانی کەم.لە۱۹وڵاتدا جینایەتی شەڕ رووی داوە وگروۆە تیرۆریستە کان وشەڕ خوازە کان لە ۳٦وڵاتدا مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
26/02/2016