بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان ;دوانیوەڕۆی ٦رەشەمەی ۱۳۹٤(۲۵فوریە۲٠٦)بەهۆی ژەهراوی بوون بە گاز لە نەوت شاری قەسر شیرینی پارێزگای کرماشان ٤کەس ژەهراوی بوون وکەسێک گیانی لەدەست دا.
دوابەدوای ئەم رووداوە کرێکارەکان لە نەخۆشخانە بەهۆی ژەهراوی بوونی زۆرەوە مانەوە،هێشتا هۆی ژەهراوی بوونەکە نەزانراوە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەژماری ژەهراوی بوونەکان لە کۆمپانیە کانزایی،دەسکردەکان(صنعتى)و شوێنە تیجاریەکان،خانوی شارۆمەندان،لە رۆژهەڵات كوردستان،رووی له زیاد بووندایە.
ماوەیەک لەمەوپێش لە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان دو ئەندامی بنەماڵەیەک بە هۆی ژەهراوی بوون بە گازی منۆ ئۆکسیدی کەربون مردن.
لەم رووداوەدا کەلە شارۆچکەیەک لە باکووری هەرسیندا بوو ئەم بنەماڵە بۆ گرم ڕاگرتنی ماڵەکە ئەمێزی خۆراک درووست کردنیان هەڵ کردبوو کە بەگازی شاری ئیش دەکات وبەدوای ئەمە ژنێک وتازەلاوێک دەبنەقوربانی.
بەپێی ئامارەکانی ساڵی۱۳۹۳هەتاوی ،ئەژماری ئەوانەی کە گیانیا ن بە هۆی ژەهراوی بوون بەگاز لە رۆژهەڵات بوون بەقوربانی٦٠کەسەو لە ٦مانگی سەرەتای ئەمساڵ٤۸ کەسە.ئەمەلە حاڵێک دایە کە بەڕێوەبەری تەندروستی وپاراستنی ژینگەی ملی گازی ئێران لە ۲۲ بەفرانباری ۱۳۹٤ رایگەیاند،زۆربەی رووداوکانی گاز لە بەشی نیشتەجێی روودەدات.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی راگەیاندنی کاربەدەستانی حکومی لە کوردستان ونوێنەرێکی پارلمانی کرماشان ونوێنەرێکی ئیلام داهاتی ساڵانی ئەم پارێزگایانە کەمترە لە نیوەی داهاتی ئێران وبێکاری لەم پرێگایانە زۆر،زۆرترە لە رێژەی بێکاری لە تەواوی ئێران بۆیە شارۆمەندانی کورد توانای کڕینی کەرەستەی گازی ستانداری پاراستن گەرم گەرەوەیان نییە هەر بە م هۆیەوە ئەژماری ئەوکەسانەی بەبۆنەی ژەهراوی بوون بەگازەوە دەمرن زۆرترە لەشوێنەکانی کەی ئێران.
کۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
26/02/2016