دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیزیکی ۲۰ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆارێ ئیسلامی ئێرانەوە بێسەروشوێن کراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پاش تێپەڕ بوونی ۲۰ ڕۆژ لە دەستبەسەری چالاکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تا ئێستا چارەنوسی نادیارە، ئەم شارۆمەندە کوردە دانیشتوی گوندێکی دەڤەری «ژاوەرۆیە».
هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ بەفرانیار هێرشیان کردە سەر ماڵی سیروان گۆڵزاری لە گوندی «ئهویههنگ »ی سەر بە شاری مەریوان و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە درێژەی دەستبەسەری شارۆمەندانی کورددا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیزیک بە ۲۰ ڕۆژ لە دەستبەسەری «مزەفەر ڕەهبەر» تەمەن ۳۰ی ساڵ خەڵکی گوندی «سەیداوا» سەر بە شاری «شنۆ» تێدەپەڕێت. چارەنوسی ئەم شارۆمەندە کوردە ناڕوونە. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ۳ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ بڕیاری دادگا لە شاری «شنۆ» دەستبەسەر کریا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


