راگه یاندراوی ئه نجو مه منی هه تاوی سردشت بە بۆنەی گیان لەدەست دانی کۆڵبەران بەهۆیی ڕنووی بەفر
هاتنی رنوی بەفر و گیان لەدەستدانی کۆمەڵێک کۆڵبەر، شەقام و هەستی کوردستانیان هەژاندوە و جارێکی تر هەڵاواردن و نیگایی سیاسی و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتۆتەوە بەر چاو.
بەهۆیی ئەو رنوو بەفرە کۆمەڵێک کۆڵبەر کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ناجار بەو کارە بوون، گیانیان لەدەست داو و بڕیندار بوون.
هەر لەو پێوەندیەدا ناوەندێکی مەدەای لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان باسی ئەو زوداوە دڵتەزێنە دەکات و ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، دقی بەیانیەی ئەو ناوەندە مەدەنیە بڵاو دەکاتەوە.
راگه یاندراوی ئه نجو مه منی هه تاوی سردشت
رووداوی دۆێنێی بێوران پێمانی نیشان دا کە لە دوای زیاتر لە دوو سەدە لە تێپەڕبوونی “مەنشووری مافەکانی مرۆڤ و شارۆمەند” ئەوەی ئێستا لە کۆمەڵگای ئێمە دا روو دەدات ئاماژەیەکی روونە بەوەی کە شارۆمەندان لە مافێکی سەرەتایی وەک “مافی هەبوونی کار” بێبەشن. ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەپێی ماددەی ۲٨ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران “دەوڵەت دەبێ بەلەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا بەکار و ئیشە جیاوازەکان، هەلی کار و دۆخی یەکسان بۆ بەدست هێنانی کار درووست بکات.”
لە جیهانێک دا کە تەکنۆلۆژیا تا رادەیەکی زۆر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە کۆڵبەری کردن بۆ نان پەیداکردن جگە لە ئاماژە بە لە کەڕامەت خستنی مرۆڤ هیچ واتایەکی تری نیە. بۆیە ئێمە وەک “ئەنجومەنی لاوانی هەتاو” وێڕای دەڕبڕینی ئەوپەڕی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و هەموو ئەو ویژدانە زیندووانە -کە بەم کارەساتە جەرگبڕەوە خەمبارن- پێمان وایە، کۆڵبەڕی خۆی لە خۆیدا پێشێل کردنی مافی شارۆمەندانە و بە ناوی مافەکانی شارۆمەندی و گەڕاندنەوەی کەرامەت بۆ کۆمەڵگا ئەو دیاردەیە دەبێ کۆتایی پێ بێت و ئیمکانێک بۆ ئەو خەڵکە فەراهەم بکرێت کە بتوانن بە کەڕامەتەوە کار بکەن و ژیانیان لە پێناو نانی رۆژانە دا بەو شێوەیە نەخرێتە مەترسییەوە.
ئەنجومەنی هەتاو سه ردشت
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان