جیا لە حوکمی گران،  دەسبەسەرکراوانی شنۆ بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،شەش کەس لەدەسبەسەرکراوانی شاری شنۆ کەلەم دواییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان حوکمێکی ئێعدام و۹۵ساڵ زیندانیان بۆ بڕدرایەتەوە، بەپێی بەڵگەنامەی داواکاری پاراستنی مافی جوێ کردنەوەی تاوانەکان بەشێوەی تەمبێی گوازراونەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان.

هەواڵنێری کوردپا لەهەواڵێکدا لەمەڕ ئەم بابەتە ئاماژەی پێکردووە کەبەئیزنی وداواکاری بەرپرسی زیندانی ناوەندی ورمێ،شەش کەس لە بەناوتاوانبارانی تێهەڵچوونەکانی شنۆ بەناوەکانی”هیدایەت عەبدوڵاپوور”،”محەممەد زاهێر فەرامەرزی”، “جەلال مەسرووری”، “یەعقووب بائەکرام” و”کەماڵ مەسرووری”لەبەندی گشتی ئەم زیندانەوە(بەندەکانی ۳،٤و۵)بەشێوەی تەمبێی گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیێەکان.

ئەم زیندانیانە داوای پێداچوونەوەی سەرلەنوێ بەدۆسییەکانیان وجێبەجێ کردنی بنەچە(اصل)ی جوێ کردنەوەی جۆری تاوانەکان وگواستنەوە بۆبەندی ۱۲ کە زیندانیانی سیاسی تێدا ڕاگیراون کردبوو کەبە ئاگاداربوونەوەی بەرپرسی زیندان ،فەرمانی گواستنەوەی تەمبێی ئەوانی بۆژووری تاکەکەسی دەرکرا.”

حوکمە دیاری کراوەکانی لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆئەم شەش کەسە بەم شێوەیە:

۱ـ هیدایەت عەبدووڵاپوور کوڕی ئەبووبەکر/حوکم ئێعدام
۲ـ ڕەسووڵ عەزیزی بەنازناوی حاسد کوڕی ئیبراهیم/۲۵ساڵ زیندانی
۲ـمحەممەد زاهیر فەرامەرزی کوڕی کەریم/۲۰ساڵ زیندانی
٤ـ جەلال مەسرووری کوڕی مەولوود/۱۵ساڵ زیندانی
۵ـ کەماڵ مەسرووری کوڕی مەولوود/۱۰ساڵ زیندانی
۶ـ یەعقووب بائەکڕام کوڕی ڕەسووڵ/۱۵ساڵ زیندانی
۷ـ سدیق بائەکڕام کوڕی حسێن/۱۰ساڵ زیندانی

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان