ناڕەزایی دەربڕینی شۆفێر تەکسیەکانی بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شۆفێر تەکسیەکانی شاری بۆکان دژ بە کەم بوونی شۆێنی وەرگرتنی سووتەمەنی (گازی سی.ئێن. جی) لەو شارەدا ، لە بەرانبەر نۆسینگەی فەرمی تەکسیداراندا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ساز کرد.

شۆفێر تەکسیەکان دژ بە کەم بوونی شۆێنی دابین کردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان لە شاری بۆکاندا کە بوە بە هۆی ساز بوونی کێشە و ئاڵۆزی لە شێوە خزمەتگۆزاری تەکسیداراندا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان پێکهێنا.

بە پێی کوتەی یەک لە شۆفێر تاکسیەکان بۆ شارێک بە گەورەیی بۆکان ، شۆێنی دابینکردنی سۆتەمەنی بۆ ڕێژەی تەکسیەکان زۆر کەمە و شۆفێرکان ناچارن چەند سەعات چاوەڕوان ببن بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی و ناوەند پەیوەندیدارەکان دەبێت لە مەڕ ئەم کێشە بە مەبەستی خزمەتگوزاری  ئامادکاری پێویست ئەنجام بدەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان