بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان شۆفێر تەکسیەکانی شاری بۆکان دژ بە کەم بوونی شۆێنی وەرگرتنی سووتەمەنی (گازی سی.ئێن. جی) لەو شارەدا ، لە بەرانبەر نۆسینگەی فەرمی تەکسیداراندا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ساز کرد.
شۆفێر تەکسیەکان دژ بە کەم بوونی شۆێنی دابین کردنی سووتەمەنی بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان لە شاری بۆکاندا کە بوە بە هۆی ساز بوونی کێشە و ئاڵۆزی لە شێوە خزمەتگۆزاری تەکسیداراندا کۆبوونەوەی ناڕەزاییان پێکهێنا.
بە پێی کوتەی یەک لە شۆفێر تاکسیەکان بۆ شارێک بە گەورەیی بۆکان ، شۆێنی دابینکردنی سۆتەمەنی بۆ ڕێژەی تەکسیەکان زۆر کەمە و شۆفێرکان ناچارن چەند سەعات چاوەڕوان ببن بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی و ناوەند پەیوەندیدارەکان دەبێت لە مەڕ ئەم کێشە بە مەبەستی خزمەتگوزاری ئامادکاری پێویست ئەنجام بدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان