تاران؛ کچێکی گەنجی سەقزی بەهۆی لێدانی هێزەکانی ئیڕشادی ئێرانەوە چوویە کۆماـوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، کچێکی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز بەناونیشانی ژینا(مەهسا) ئەمینی کە لەگەڵ بنەماڵەکەی سەردانی تارانی کردبوو، کاتێک لەگەڵ براکەی لە گەورەڕێی حەقانی شاری تاران دەبێ بەبۆنەی نەپاراستنی بنەماکانی لەچکە(حیجاب) لە لایەن هێزەکانی بەناو گەشتی ئیڕشادەوە دەستبەسەر دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی کیارەش برای ژیناوە: کاتێک ژینا دەستبەسەرکرا من بەرگریم لێکرد و هێرشیان کردە سەرمنیش و کوتیان دەیبەین کۆرسێکی یەک کاتژمێری پەروەردەی لەچکە و هەروەها واژۆی لێوەردەگرین و پاشان ئازادی دەکەین، بەڵام هێزەکانی “گەشتی ئیڕشاد”ی ئێران ژیناـیان بۆ پولیسی ئەمنییەتی ئەخلاقی لە شەقامی وزرا ڕاگواست، بەڵام چەندد خولەک دواتر دەنگی هاوار و ناڵە بەرز بوەتەوە و هێرشیان کردۆتە سەر خوشکم و تەرمی نیوەگیانی ژینا لەڕێی ئامبوڵانسەوە ڕاگوازروە بۆ نەخۆشخانە و پزیشکەکانیش تەنیا دوو کاتژمێر دوایی دەستبەسەری ناوبراو لە نەخۆشخانەی کەسرا، باسی جەڵدەی مێشک و دڵ و مردنی مێشکی ڕادەگەیەنن.

بەکوتەی کیارەش گەرچی مۆڵەتی وێنە و فیلم هەڵگرتنی پێنەدراوە بەڵام ئاسەواری ڕەش بوونەوە لە ڕوومەت و پێی ژینا دەرکەوتووە.

بە پێی وتەی ئەو پزیشکانەی چاودێری ژینا ئەمینی دەکەن: رێژەی هوشیاری ناوبراو تا پلەی ژمارە ۳ دابەزیوە و دۆخی گشتی ئەم کچە گەنجە زۆر مەترسیدارە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *