بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،ئاگر لەقەڵای مێژویی ئیمام لەنزیک شاری مەریوان بەردراوە ،
شایانی باسە لەدرێژەی لەناوبردنی ژینگەو ئاسەوارەکۆنەکان و ناسنامەی نەتەوی گهلی كورد، جگەلە ئاگرتێبەردان ،وەکو گۆڕهەڵکەنیش هەمو تەپۆڵکەو قەبرەمێژویەکانی پێش ئیسلام لەلایەن کۆڕی گەورە بەرپرسان و تاڵانچییەکانی میراتی کوردەواری و هەلپەرەستانی خۆییەوە بەتاڵان بران و ئاسەواری و بەڵگەمێژوویەکان کە کلتوری مرۆڤایەتی وشارستانی کوردانە بەتاڵانیان بردوەو ئاسەواری بێ میراتگری کوردی کەبەڵکەی وناسنامەی هەزاران ساڵەی کوردانە لەمۆزەخانەکانی وڵاتانی ئوروپاییەوە نمایش دەکرێیت و زانیار و لێکوڵینەوەی لەبارەوەدەکەن بوە بەسەرچاوەی گەشتیاری وبوژانەوەی ئابوری ئهو وڵاتانه.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش خۆی بەئاشکراو وبەنهێنی دنەدەری شێواندن و ون کردنی ئاسەوارە مێژویەکانە و ههروها به پێ راپورتهكانی كۆمهڵهی مافی مرۆڤ سووتانی دارستانهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان به ئهنقهست له لایهن حكوومهتهوه ئهنجام دهگرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان