ک.م.م.ک:
دۆوشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ی کوردی، فەرهاد ئیبراهیمزادە خەڵکی گوندی «کانی ڕەش» و هەروەها قادر باریکی و جەعفەر باریکی، دوو برا و خەڵکی گوندی «قەڵاتیان»ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتیی ئەم هاوڵاتییانە و دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەتەوە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم سێ هاوڵاتییە، بەردەست نییە.
ق.ش


