بوکان؛ باوکی شەهریار محەمەدی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

لە درێژەی گوشار و سەرکوتی بنەماڵەکانی دادخواز، باوکی شەهریار محەممەدی شەهیدی شۆڕشی (ژن،ژیان،ئازادی) لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی برای شەهریار، ئەو بنەماڵەیە هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو و دروستیان نییە سەبارەت بە شوێنی باوکیان و باری جەستەیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەری ئەوە هەیە باوکم لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا جەڵتەی دڵی هەبووبێت و دەوترێت لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندایە، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیاریانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە”.

برای شەهریار لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە بەرپرسیارێتی تەواوی ژیان و تەندروستی باوکیان لە ئەستۆی حکومەتی کۆماری ئیسلامیدایە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *